لە میدیادی مێردین ژنێک کوژرا

لە گەڕەکی شەن کۆی لە ناوچەى میدیادی مێردین ژنێکی ئێزدی بە ناوی باران حەسەن راشۆ لەلایەن کەسێک بە ناوی سەرکان ئۆ. بە گولـلە کوژرا.

لە گەڕەکی شەن کۆی ناوچەى میدیادی پارێزگای مێردین ژنێک بە ناوی باران حەسەن راشۆ، کە لە بنەڕەتدا خەڵکی عێراقە لەلایەن پیاوێکەوە بە ناوی سەرکان ئۆ-ی تەمەن ٢٥ ساڵەوە بە چەک کوژرا.

راشۆ لە شوێنی رووداوەکەدا گیانی لە دەستدا و دوای رووداوەکەش سەرکان ئۆ خواستی رابکات، بەڵام لە کاتی راکردن لە ناوچەکەدا کەوتە ناو خاڵی پشکنینی پۆلیس و دەستگیرکرا.

تەرمی راشۆ بۆ توێکاری رەوانەى نەخۆشخانەى حکومیی مێردین کرا.

بەپێی زانیارییەکان، راشۆ ژنێکی ئێزدییە، کە بە هۆی کوشتار و هێرشی داعشەوە لە عێراق هەڵهاتووە و بنەماڵەکەشی لە ئەوروپایە.

ژ.ت