لە پاریس ٨ی ئادار پیرۆز کرا

لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش بە حەماسەت و جۆش و خرۆشێکی گەورە پیرۆز کرا.

لە سەر داوای بزووتنەوەى ژنانی کورد لە فەرەنسا لە گۆڕەپانیی ریپوپلیکای شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا ژنان کۆبوونەوە و چالاکییان بۆ ٨ی ئادار رێکخست.

چالاکوانانی ژن جلوبەرگی نەتەوەییان لەبەر کردبوو و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پۆستەرێک بەرزکرابووە، کە تیرۆرکردنی سارا، رۆژبن و رۆناهیی و کوشتنی ژنانی تیادا ئیدانە کرابوو.

لە شوێنی چالاکییەکە راگەیاندراو کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بڵاوکرانەوە و بۆ کەمپەینی "بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر ١٠٠ هۆکار و ١٠٠ هەزار ئیمزا" ئیمزا کۆکرایەوە.

تیپی هونەری و مۆسیقایی کەوانی زێڕین و تیپی هەڵپەڕکێی ژنان بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە بەشداری بەرنامەى چالاکییەکە بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی کوشتارەکەى پاریس راگەیاندراو خوێندرایەوە و راگەیاندرا، پێویستە دەوڵەتی تورک لەسەر کوشتاری ژنانی تێکۆشەری کورد لە ساڵی ٢٠١٣ دادگایی بکرێت.

ژ.ت