لە شاری ڕۆتەردامی هۆڵەندا چالاکی بۆ ٨ی مارس رێکخرا

بزووتنەوەی ژنانی کورد لە هۆڵەندا و کۆمیتەی ٨ی مارس لە شاری ڕۆتەردام لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان ڕێپێوان و گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

چەندین ژن لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد. ڕێپێوانی ژنان لە بەردەم وێستگەی ناوەندی ڕۆتەردام دەستیپێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە.

ژنان تاوەکو گۆڕەپانی گرۆتیکەرکپلین رۆیشتن و لەوێ گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. لە گردبوونەوەکەدا بەناوی ڕێکخراوەکانی ژنانەوە راگەیاندراو خوێندرایەوە. لە راگەیاندراوەکان و وتەکاندا لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی ژنان رەخنە لە دەوڵەتی هۆڵەندا گیرا.

لە راگەیاندراوی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپادا هاتبوو، "ئەمڕۆ ژنان لە زۆرێک لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکاندا پێشەنگن. وەک بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە - ئە) ئێمە لە تێکۆشانماندا لە دژی فاشیزم، پاکتاوکاری و داگیرکاری بڕوامان بە رێکخستنبوونی خۆسەر، خۆپاراستن، هۆشمەندی بۆ هۆشیارکردنەوە لەسەر ئازادی و سیستمێکی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕ هەیە. ڕێبەرمان عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی لۆژیکی سیستمی پیاوسالاری، کە دەڵێت، 'سەرەتا لە ژنان بدەن' وتویەتی، 'سەرەتا ژنان ئازاد بکەن'.

لەگردبونەوەکەدا بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەدژی کورد ئیدانەکرا.

لەگردبونەوەکەدا گروپی موزیکی کوردی چوونە سەر تەختەی شانۆ و گوڕ و تینێکی زۆریان بە چالاکیی ژنان بەخشی.

گردبونەوەکە بە گێڕاندنی سەما و گۆڤەند و هەڵپەڕکێ و وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت