لە شەنگال سیمینارێک سەبارەت بە ٢٥ی تشرینی دووەم بەڕێوە چوو

لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە شاری شەنگال سیمینارێک بەڕێوەچوو. لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر ڕۆڵی ژنانی ئێزدی لە تێکۆشانی ئازادیدا.

بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی تێکۆشان دژی توندوتیژی سەر ژنان لە ناوچەی سیبا شێخ خدری شەنگال سیمینارێک بەڕێوەچوو. سیمینارەکە لەلایەن نیام بەدەل ئەندامی بەڕێوەبەری تاژێ و هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال ڕهام حەسەن بەڕێوەچوو.

سەرەتا ڕهام حەسەن قسەی کرد و وتی:"ژنانی ئێزدی وەک پێشتر نەماون و هێزی تێکۆشانیان زیادی کردووە، ژنە ئێزدییەکانمان دەڵێن ئەگەر ئێمە تەنیا لە شەنگال بمێنینەوە بەجێ ناهێڵین، ژنانە ئیرادەی خۆیان ناسیوە. تاژێ لە دژی دیل گرتن و ڕفاندنی ژنانی ئێزدی خۆی بە ڕێکخستن کردووە،  ئێستایش ساڵ بە ساڵ ئەم تێکۆشانە گەورەتر و بە‌ هێزتر دەبێت. ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای ژنانی نیشان دا، بۆیە پێویستە ژنانیش زیاتر خۆیان لە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ نزیک بکەنەوە،  ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت ئازادی ژنان ئازادی کۆمەڵگایە. ئەمە قسەی ڕێبەر ئاپۆ تەنها لە وتندا نەماوە، خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەم سیستەمەی دامەزراوە ژنان دەتوانن سەربەخۆ بژین."

دوای قسەکانی ڕهام حەسەن، ئەندامی بەڕێوەبەری تاژێ، نەعام بەدەل، قسەی کرد و ڕایگەیاند کە نەک تەنها ژنانیش نابێت گرنگی ئەم ڕۆژە بزانن و وتی:"هەزاران ساڵە ژنان پێشەنگایەتی گەلەکەیان دەکەن"بەڵام دوایی دەسەڵاتداری وبندەستی دروست بوو، ئەمە مافی ژنانی لێسەندەوە. بەناوی شەرمەزاری و شەرەف و زۆر شتی ترەوە دەست بەسەر مافی ژناندا گیرا. بەڵام ئێستا بزووتنەوەمان دەستی پێکردووە و بە سایەی ئەوان دەتوانین ئەو ڕۆژانە بەبیر بێنینەوە. ئەم ڕۆژ ڕۆژی تێکۆشانە دژی زوڵم و زۆرداری."