لە سلێمانی کوشتنی ژنان شەرمەزارکرا

لە سلێمانی لەگەڵ هەموو ئاستەنگیەکانی هێزەکانی ئەمنی، ژنان بە بۆنەی ٨ی ئازارەوە چالاکیان ئەنجامدا و لەدژی کوشتنی ژنان دروشمی ' نا بۆ کوشتنی ژنان، ژن، ژیان ، ئازادی' وتەوە.

لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان لەگەڵ ئەوەی هێزە ئەمنیەکان دەستوەردانیان کرد، بەڵام ژنان بە بۆنەی ٨ی ئازارەوە چالاکیان ئەنجامدا و دروشمی ' نا بۆ کوشتنی ژنان، ژن، ژیان ، ئازادی' وتەوە.

ئێوارە ئەمڕۆ بە پشتگیری ڕێکخراوەکانی ژنان لەبەردەم پزیشکی دادی سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هێزە ئەمنیەکانیش دەستوەردانیان کرد.

ژنان وێنەی ئەو ژنانەیان بەرزکردەوە کە لەلایەن پیاوانەوە کوژراون. ژنان داویان کرد کە لەو جێگەیە دەست بە ڕێپێوان بکەن، بەڵام هێزە ئەمنیەکان ژنانیان گەمارۆدا و رێگەیان نەدا چالاکیەکە بەردەوام بێت. بەو هۆیەوە ژنان چوونە نێو بازاری سلێمانی و لەوێ بەردەوامیان بە چالاکیەکەیان دا.

لە چالاکیەکەدا چالاکوان، سیاسەتمەداران، رۆشنبیران و هونەرمەندانی ژن بەشداریان کرد و بێوەستان دروشمی ' نا بۆ کوشتنی ژنان، ژن، ژیان ، ئازادی' وتەوە.

ف.ق