لە ستراسبۆرگ و مالهاوسی جۆش و خڕۆشی ٨ی مارس
لە شارەکانی ستراسبۆرگ و مالهاوسی، ژنان ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد.
لە شارەکانی ستراسبۆرگ و مالهاوسی، ژنان ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد.
لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا، ڕێپێوانێک بە بۆنەی ٨ی مارسەوە ئەنجامدرا. چالاکیەکە بە پیشەنگایەتی دەستپیشخەری ژنانی زینەوە رێکخرا و ژمارەیەکی زۆر ناوەندە فیمینیستەکان و دەزگاکانی ژنانی چەپ بەشداریان تێداکرد. هەروەها رۆژی جیهانی ژنان لە مالهاوسیش پیرۆزکرا.
ستراسبۆرگ
لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بە سەدان ژن کۆبونەوە و ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد. لەسەر بانگەوازی دەستپێشخەری ژنانی زین، کاتژمێر ١٤:٠٠ ژنان لە گۆڕەپابی پلاس دی لیتۆل کۆبونەوە و دەستیان بە ڕێپێوانەکە کرد.
ژنان بە جلوبەرگی نەتەوەیی بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"،"لا فیم، لا ڤی، لا لیبێرت"،"بمرێت پاتریئارکا"، "بکوژ ئەردۆغان" یان وتەوە. لە ڕێپێوانەکەدا ژنان پانکارت و وێنەی ژنانیان بەرز کردەوە کە کوژراون و بکوژانیان شەرمەزارکرد.
مەریەم تەکینەر ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی ژین لە چالاکیەکەدا راگەیەنراوێکی خوێندەوە و رایگەیاند، تاوەکو ژنان ئازاد نەبن، هیچ کەسێک ئازاد نابێت.
لە ڕێپێوانەکەدا راگەیەنرا، بە تێکۆشانی هاوبەش ژنان ئازادی خۆیان بەدەست دەهێنن. ڕێپێوانەکە لە پلاس ریپەپلیک کۆتایی هات.
مالهاوس
رۆژی جیهانی ژنان لە شاری مالهاوسی فەڕەنساش پیرۆز کرا. ڕێپێوانێک لەلایەن کۆلەکتیفی فیمینیست – ٦٨ەوە ئەنجامدرا، ڕێپێوانەکە لە پلاس فرانکلینەوە دەستی پێکرد و لە بۆرسە کۆتای هات.
ژنانی کورد بە بەرگی نەتەوەیی خۆیان بەشداریان کرد و دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'یان بە کوردی و فەڕەنسی وت.
لە چالاکیەکەدا هەروەها لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار و ١٠٠ ئیمزا بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر" ئیمزا کۆکرانەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا پەرلەمانتار و ئەندامانی شارەوانیش ئامادە بوون. چالاکیەکە بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی کۆتایی هات.
ف.ق