لە تشرین پێکدادانێکی قورس لە ئارادایە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سۆپای نەتەوەیی سوریا هێرشیان کردە سەر گوندی تشرین و گوندەکانی دەوروبەری. شەڕ و پێکدادانی قورس لە کاتێکدا ڕوودەدات کە شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج دەستبەجێ وەڵامیان دەدەنەوە.

هێرشی داگیرکاری

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا هێرشیان کردە سەر گوندی تشرین و گوندەکانی دەوروبەری.

دوای وەڵامدانەوەی توندی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، ئێستا پێکدادانێکی قورس لە ئارادایە.

هێرشەکەی دوێنێی داگیرکەران تێکشکان و بەدەیان چەتە کوژران و زۆرێک کەل وپەلی سەربازی لەناوبران.