لە تورکیا لە مانگی ئازاردا ٢٤ ژن کوژراون

کەجەدەپە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی لەبارەی کوشتنی ژنان ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لە مانگی ئازاردا لە تورکیا ٢٤ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.

پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان بوەستێنین (کەجەدەپە) ڕاپۆرتی مانگی ئازاری ئاشکرا کرد. بەپێی ڕاپۆرتەکە لە مانگی ئازاردا ٢٤ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ١٩ ژنیش بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ١٢ ژن بە بیانوی ئەوەی دەیانەوێت بڕیار لەسەر ژیانی خۆیان بدەن، کوژراون.

هەروەها ٢٤ ژن بە دەستی پیاوان کوژراون، کە ١١ ژن لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە، ٣ ژن لەلایەن پیاوانی دیکەوە، ٢ ژن لەلایەن کەسوکاریانەوە، ٢ ژن لەلایەن هاوسەری پێشوویانەوە، ٢ ژن لەلایەن پیاوە دۆستەکانیانەوە، ژنێک لەلایەن باوکیەوە، ژنێک لەلایەن کوڕەکەیەوە، ژنێک لەلایەن کەسێک کە دەیناسی و ژنێک لەلایەن کەسێک کە بەردەوام چاودێری دەکرد کوژراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا دەگۆترێت، ٦٣٪ی ئەو ژنانە لە ماڵەکانیاندا کوژراون.

ف.ق