لە وڵاتی باسک "ژووری ساکینە جانسز" کرایەوە
ناوەندی ژنۆلۆژی و کۆلتوراتیکۆ پلازا فێمینیستا لە وڵاتی باسک ژووری ساکینە جانسزیان دامەزراند. لەو ژوورەدا خەبات تێکۆشانی ساکینە جانسز دەناسێرێت و هاوکاریی جۆراوجۆری ژنان دەکرێت.

لە هەرێمی باسک لە ئیسپانیا و لە گوندی هێرنانی لە ناوچەی گیپۆزکۆای، ناوەندی "کولتوراتیکۆ پلازا فێمینستا" (گۆڕەپانی رۆشنبیریی فێمینیست) بۆ ژنان کار دەکات.
لەو ناوەندەدا، لە یارمەتیی دەروونییەوە تاوەکو هاوکاریکردنی ژنانی پەنابەر، لە وانەی زمانی باسکەوە تاوەکو وۆرکشۆپی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.
ناوەندەکە ژووری کارکردنی هەیە، کە بە ناوی ژنانی پێشەنگ و ناسراوەوە ناونراون، وەک ژووری ڕۆزا پارکس، ژووری ئێما گۆڵدمان و ژووری بێرتا کاسیرس.
ئەندامانی سەنتەری ژنۆلۆژی و ستافی کولتوراتیکۆ پلازا فێمینیستا کۆبوونەوە و پرۆژەکەی خۆیان ناساند.
یەکێک لەو پرۆژانە ڕاگەیاندنی ژووری ساکینە جانسز بوو. لەم ژوورەدا جگە لە ناساندنی ژیان و تێکۆشانی ساکینە جانسز بە ژنانی ناوچەکە، بە چەندین شێوە خزمەتی جۆراوجۆر پێشکەشی ژنان دەکرێت.
کاتالین خەباتکاری کولتوراتیکۆ پلازا فێمینیستا لەوبارەیەوە وتی: "بزووتنەوەی ژنانی کوردستان هاوپەیمانی ئێمەن و ئێمە سوود لە تێکۆشانی ئەوان وەردەگرین. تێکۆشانی ژنانی کوردستان بۆ هەموو ژنانی جیهان زۆر گرنگە".
کاتالین ڕاشیگەیاند، ساکینە جانسز یەکێکە لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ژنانی کوردستان و ئەوانیش بە کردنەوەى ژوورێک بە ناوی ساکینە جانسز خواستویانە خەبات و تێکۆشانی جانسز بە ژنان بناسێنن و لە ژوورەکەدا سود لە مێژووی ژنانی کورد وەربگیرێت.
ژ.ت