لە ئەڵمانیا ژنان هاتنە مەیدانەکان: ئێمە بەرەو شۆڕش هەنگاو دەنێین

یەژەکە-ئە بە دروشمی "ئێمە بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین" داوای لە هەموو ژنان کرد کە لە ٢٥ی تیشرینی دووەمدا بێنە مەیدانەکان و بەرنامەی چالاکییەکانی ئەڵمانیای ئاشکرا کرد.

یەکیەتیی ژنانی کورد لە ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە) بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و وتی: "لە ٢٥ی تیشرینی دووەم، بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لاپەڕەیەکی نوێ بۆ شۆڕشی ژنان دەکەینەوە. لە ناوەندی جیهانێکدا کە ڕووبەڕووی کوشتنی ژنان، شەڕ و نەتەوە پەرستی دەبێتەوە، ئێمە بۆ دەستپێکردنی شۆڕش بە یێکەوە هەنگاو دەنێین".

لە بەیاننامەکەدا ئەم شتانە خرانە ڕوو:

"ژنان ئیتر زۆلم قبوول ناکەن. پێکەوە زنجیرەکان دەشکێنین و تێکۆشانی خۆمان بەرفراوان دەکەین بۆ بەدەست هێنانی دادپەروەری".

بۆیە لە ٢٥ی تیشرینی دووەمدا لەگەڵ ڕێکخراوە دیموکراتیکەکانی ژنان لە هەموو بەشێکی ئەڵمانیا بەردەوام دەبین لە ڕێپێوانەکانمان. داواتان لێدەکەین کە خاوەنداری بکەن لە هەنگاوی 'بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین' و پاراستنی جەوهەری خۆتان بەکار بهێنن.