لە ئێریڤان ژنانی کورد ٨ی ئازاریان پیرۆز کرد

لە ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینیا یەکێتی ژنانی ئازاد بەبۆنەی ٨ی ئازار ئاهەنگیان ئەنجامدا.

ژنان لە ئوکتوبەریان و ئەلگاز بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

ئاهەنگەکە بە کۆبونەوەیەک دەستیپێکرد. ئەو پیاوانەی کە بەشداری ئاهەنگەکە بوون گوڵیان بەسەر ژناندا دابەش کرد و ٨ی ئازاریان پیرۆز. دواتر بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان خولەکێک بە بێدەنگی وەستان.

ئەندامانی ژنانی ژەنیا قادر و سەیران جەلاد لەبارەی ٨ی ئازار قسەیان کرد.

لە قسەکردنەکاندا بەرخۆدانی ژنانی کورد و بەرخۆدانی گەریلا و عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرز ڕاگیرا.

ئاهەنگەکە بە موزیک و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ف.ق