له دامه‌زراوه كارگێڕییه‌كانی ئه‌وروپادا كۆتای ژنان دیاریكرا
لایه‌نه دانوستانكاره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر كۆتای ژنان له ده‌سته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكان تا ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠٢٦ رێككه‌وتن.
لایه‌نه دانوستانكاره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر كۆتای ژنان له ده‌سته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكان تا ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠٢٦ رێككه‌وتن.
یاسای نوێ، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له بۆرسه‌كانی ٢٧ وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپادا كار ده‌كه‌ن ناچار ده‌كات كه تا ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠٢٦ پێگه‌ی ژنان له دامه‌زراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری لانیكه‌م له‌سه‌دا ٤٠ بێت و ٣٣% به‌رپرسیارێتی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریش بۆ ژنان بێت.
پێشنیاره یاساكه كه بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی به خۆیه‌وه نه‌بینیبوو، ئه‌مساڵ به پشتیوانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا پێشكه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
یه‌ك له لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا دانوستانی ده‌كرد په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپا، سۆسیالیستی هۆڵندی لارا ویڵتێرس وتی، "دواجار توانیمان كارێكی سست و خه‌وێنراو باگا بێنینه‌وه".
له ده‌سته‌ی كۆمپانیاكاندا نوێنه‌رایه‌تی ره‌گه‌زی له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر جیاوازی گه‌وره‌ی تێدایه. له ئه‌ستۆنیا به‌رپرسیارێتی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران له سه‌دا ٩، له فه‌ره‌نساش زیاتر له سه‌دا ٤٥ له لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ئامانجی یاسای فه‌ره‌نسا له خۆیدا له‌سه‌دا ٤٠ه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ناو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا یه‌كه‌م وڵاته كه ئامانجه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندووه سه‌رنجه‌كانی بۆ لای خۆی راكێشاوه.
دوای ئه‌وه‌ی كه فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا له ساڵی ٢٠١٠ به‌دواوه ئامانجی نێونه‌ته‌وه‌ییان دیاریكرد، له دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا نوێنه‌رایه‌تی ژنان زیاتر بوون. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌متر له یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران له كۆمپانیا گه‌وره‌كان له بۆرسه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ژن نین، له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌ره‌وپێشچوون وه‌ستا.
هه‌رچه‌نده له به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌پێی ئه‌و ئامانجه سزایه‌كیش دیارینه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه گه‌یشتوونه‌ته ئامانجی خۆیان له‌لایه‌ن گه‌له‌وه پیرۆز ده‌كرێن.
دوای گفتوگۆ و دانوستانی كۆتایی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، گروپی رینیو ئه‌وروپا رایگه‌یاند، كه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجه‌كه‌یان گوشاره‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن.
ویڵتێرس رایگه‌یاند، كه جگه له كۆمپانیاكان كه له‌سه‌ر بۆرسه خۆیان تۆمار نه‌كردووه، وه‌ك بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا، دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش ده‌گرێته خۆ و وتی، "ئه‌م په‌یمانه مێژووییه رێگای پێشه‌ڕۆژ ده‌كاته‌وه".
هـ . ب