له‌ شڕنه‌خ و رحا دوو ژن كوژران

له‌ ناوچه‌ی خه‌لیلیه‌ی رحا و له‌ گه‌ڕه‌كی باخچه‌ئەڤله‌ری شڕنه‌خ دوو ژن كوژران.

له‌ گه‌ڕه‌كی یاشڵیدیره‌كی ناوچه‌ی خه‌لیلیه‌ی رحا سه‌لڤا ئه‌لهیندی خه‌ڵكی سوریا ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به‌ چه‌قۆ كوژرا. هێرشبه‌ره‌كان له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ هه‌ڵاتوون. ته‌رمی سه‌لڤا ئه‌لهیندی گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ پزیشکیی دادی رحا.

له‌ گه‌ڕه‌كی باخچه‌ئەڤله‌ریی شڕنه‌خیش ژنێک بە ناوی ئۆ. چ له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویەوە،‌ كه‌ به‌ر له‌ شه‌ش مانگ لێك جیاببوونه‌وه‌ كوژرا.

هێرشبه‌ره‌كه‌ به‌ ناوی م.ب له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

ژ.ت