له یه‌زد به هۆی بوونی ژه‌نیاری ژنه‌وه كۆنسێرتێك هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه
له‌شاری یه‌زی ئێران كۆنسێرتێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژه‌نیاری ژنی تێدابوون، هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
له‌شاری یه‌زی ئێران كۆنسێرتێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژه‌نیاری ژنی تێدابوون، هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
كاریگه‌ری رژێمی ئێران كه به هه‌وڵێكی تایبه‌ت ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی هونه‌ری دووربخاته‌وه، ئاسه‌واره‌كانی ده‌رده‌كه‌ون. له‌لایه‌كی تریشه‌وه رژێم رێگه نادات كه ژنان به هیچ جۆرێك به ته‌نیا گۆرانی بڵێین. كۆنسێرتێك له شاری یه‌زد به بیانووی ئه‌وه‌ی له ناو ژهنیارهكاندا سێ ژن هه‌بوون، هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
هونه‌رمه‌ندانی ژن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك شاری ئێران، به‌ربه‌سته یاساییه‌كان به توندی جێبه‌جێ ده‌كرێن، تائێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژه‌نیاره‌كان نابینرێن، ناچار ده‌كرێن كه هونه‌ری خۆیان له پشت په‌ره‌ده‌وه ئه‌نجام بده‌ن و چالاكی كۆنسێرتهكانیشیان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه.
شایانی باسه كه ژنانی ئێرانی به‌رامبه‌ر هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی ئێستا، له‌پێناو گۆڕینی بیركردنه‌وه‌ی باوكسالاریدا له تێكۆشاندان. به هه‌زاران ژن ئێستا به هۆی هه‌ڵوێسته ئازادیخوازهكانیانهوه له زینداندان، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌ستبه‌رداری تێكۆشانی خۆیان نابن.
هـ . ب