لەمانگی گۆڵاندا؛ ٣٢ ژن و ٦ منداڵ كۆژراون

بەگوێرەی ئاماری مانگی گۆڵانی رێكخراوی"بیانەتێ" لەسەر توندوتێژی دژ بەژنان و منداڵان ئامادە و بڵاوكراوەتەوە، لەمانگی گۆڵاندا ٣٢ ژن و ٦ منداڵ كۆژراون.

بەگوێرەی ئامارەكەی رێكخراوی بیانەتێ كە لەرۆژنامە و ماڵپەڕ و ئاژانسە هەرێمی و نەتەوەییەكان ئامادە كراوە، كۆشتنی ژنان روو لەهەڵكشانە.

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان لەمانگی گۆڵاندا بەدەستی پیاوان ٣٢ ژن كۆژراون. ٦٤ ژن رووبەرووی توندوتیژی بوونەتەوە. ٤ ژن رووبەرووی دەستدرێژی جنسی بوونەتەوە. ٢٢ كیژۆڵە"منداڵی كچ" و منداڵكارە رووبەرووی كێچەڵی سیكسی بوونەتەوە. ١١ ژن رووبەرووی گێچەڵ بوونەتەوە. ٦٥ ژن بەزۆر كاری لەشفرۆشیان پێكراوە.

بەگوێرەی ئامارەكە ئەو توندوتیژیانەی رووبەرووی ژنان دەبنەوە، لەسەدا ٦٢ كۆشتن بەچەك و سەدا ١٦ بەئامرازەكانی بڕینەوە و سەدا ٢٢ بەرێگەی خنكاندن پێكهاتوون.

لە ٦٢% ژنان لەنێوماڵدا، لە ٣٨% لەدەرەوەی ماڵ كۆژراون. لەراپۆرتەكەدا سەرەڕای بڕیاری پاراستن كە چی ٥ ژنی تریش كۆژراون.

هاوكات لەمانگی رابردوودا شەش منداڵ كۆژراون.

هـ . ب