نودا: کۆمەڵکوژیی ژنان هزری شەڕی تایبەتە

هێڤی نودا ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە ڕایگەیاند، کۆمەڵکوژکردنی ژنان لە پیاوان زیاتر سیستم و ڕژێمێکی شەڕی تایبەتە، چەک و هزر و عەقڵیەت و هۆشی شەڕی تایبەتە.

هێڤی نودا ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە ڕایگەیاند، کوشتنی ژنان کوشتنێکی ئایدۆلۆژی و سیاسییە، لەلایەن پیاوەکانی سەر ڕژێمی شەڕی تایبەتی ئاکەپە - مەهەپە بە شێوەیەکی دڕندانە ئەنجام دەدرێن و بەڕێوەدەرێن و وتی، "پێویستە بزووتنەوەکانی ژنان ڕاستی شەڕی تایبەت لە پشتی ئەو هێرشە زایەندییە دڕندانەیە ببینن و بەپێی ئەوە ڕێوشوێن بگرنە بەر و خۆیان بە رێکخستن بکەن".

نودا ڕاشیگەیاند، ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە دەسەڵاتێکی ئاسایی نییە و لەسەر بنەمای شەڕی تایبەت و دوژمنایەتیکردنی کورد ،مرۆڤایەتی، ڕەوشت و ژنان دروستبووە و وتی: "لە هیچ کاتێکدا بەو ڕادەیە درۆ، تاوان و کوشتن، دزی و دەستدرێژی بە شتێکی ئاسایی نەزانراوە. دەبێت ئێمە خەسڵەتەکانی ئەم هێزە لە دژی خۆمان ببینین و تێبگەین تاوەکو بتوانین لە تێکۆشانی خۆمان دا ئەنجام بەدەست بهێنین.

هیچ شتێک لە ژێر بەرپرسیارەتی ئەم دەسەڵاتەدا ئاسایی نییە، وەک چۆن کۆمەڵکوژییەکانی دێرک و دیلۆک ئاسایی نییە، کوشتنی ژنان، دەستدرێژی و توندوتیژی لە کوردستان و تورکیاش ئاسایی نییە. بە جۆرێک دەوڵەت هانی ئەو هێرشانە دەدات و پشتیوانییان لێدەکات. دەبێت باش بزانین، ئەگەر کوشتنی ژنان و دەستدرێژی نەهێڵدرێت ئەوا ئاکەپەش نامێنێت. بوونی ئەم شەڕە تایبەتە پشتی بە دژایەتیی کورد و ژنان بەستووە. لە ماوەی دەسەڵاتی ئاکەپەدا کوشتن و توندوتیژیی دژ بە ژنان بووە بە شتێکی ئاسایی و بەو شێوەیە کۆمەڵگا تەزێنراوە و سڕ کراوە.

لە شرناخ کاتێک فیردەوس بابات کوژرا، لە ئەنجامی سیاسەتی شەڕی تایبەتی ئاکەپە لە دژی ژنان دەستدرێژی کرایە سەر، بکوژەکە چووە ناو سیستەمی جەردەوانی و براکەشی دەستدرێژیی کردۆتە سەر منداڵان. ئەو بکوژە لە هەژماری تویتەرەکەی دا لەبارەی بڕینەوەى دارەکان بەستا دەڵێت، "دارمان بۆ فرۆشتن هەیە". ئەمە بەڵگەیەکی دیکەیە، کە ڕژێمی ئاکەپە ڕژێمێکی شەڕی تایبەت و دەستدرێژییە. ئەو جەردەوانە هێز لە دەوڵەت وەردەگرێت، بوێریی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر کۆمەڵگا و ژنان لەو دەسەڵاتە وەردەگرێت.

لە هەزەخ پیاوێک هاوژینەکەی و ٣ منداڵی خۆی کوشت. بنەماڵەی ئەو کەسەش پەیوەندی بە حزبوڵا کۆنتراوە هەیە. ئەم جۆرە هێرشانە زۆرن. گوڵستان دۆکو لە دێرسیم و ئیپەک ئەر لە ئێلح و چەندین تاوانی تری لەو شێوەیەیان ئەنجامدراوە. لەو ڕووداو و تاوانانەدا ئەفسەرانی پسپۆڕ و ئەفسەرەکانی دەوڵەت بەشدار بوون. لە هەر دوو ڕووداوی ئەمدواییەدا کەسانی خیانەتکار لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا بەکارهێنراون، ئەمانە سیاسەتی زۆر مەترسیدارن بۆ ژنان و بۆ کۆمەڵگا.

دەبێت بزووتنەوەکانی ژنان واقیعی شەڕی تایبەتی لەپشت ئەم هێرشە زایەندی و دڕندانەوە ببینن، بەپێی ئەوە ڕێوشوێن بگرنەبەر و ڕێکخستنی خۆیان دروست بکەن. دەبێت سیستمی جەردەوانی دوژمنی کوردان و ژنان و سروشت ریسوا بکرێت. دەبێت بازنەى دەوری جەردەوانی بەرتەسک بکرێتەوە و بێ کاریگەر بکرێن. هەمان دەست تەقە لە گەریلاکان دەکات و دارستانەکان دەبڕێتەوە و ژنان دەکوژێت.

پێویستە تێکۆشانی ژنان بچێتە قۆناغێکی نوێوە

ئەگەر ڕێکخراوەکان و رێکخستنەکانی ژنان بتوانن شێوازەکانی کارکردنی خۆیان بەهێز بکەن، هیچ هێزێک ناتوانێت شکستیان پێ بهێنێت. لەم حاڵەتەدا پێویستە ڕێکخراوەکان و رێکخستنەکانی ژنان بەهێز بکرێن. دەبێت لێپرسینەوە لە هەموو تاوان و کوشتنێک، لە هەموو دەستدرێژی و توندوتیژییەک بکرێت، کە ڕێگا خۆش دەکات بۆ پاکتاوکردن و جینۆسایدکردنی ژنان. ئەم ڕژێمەی شەڕی تایبەتی فاشیست تا ئەو کاتەى درێژە بە کۆمەڵکوژیی ژنان بدات، سەرلەنوێ هێز و دەسەڵاتی خۆی زیاتر و بەهێزتر دەکات، نابێت ئەمە لە بیر بکەین. دەبێت بزووتنەوەکانی ژنان ببینن، کە ڕژێمێکی دڕندە لە بەرامبەریاندا و لە دژیان هەیە، کە بە خوێن و جەستەی ژنان خۆی دەژیەنێت. پێویستە لە بەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر ژنان ڕاپەڕین بکرێت و دونیا بهەژێنرێت، ئێمە مافی خۆمان بۆ لێپرسینەوە و ڕاپەڕین تاوەکو دوا ئاست بەکار دەهێنین.

هەروەک چۆن لە کوردستان، لە تورکیاش ژنان قوربانی ئەم شەڕە تایبەتەن. بەپێی توێژینەوەیەک، لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠٢١ ٣٣٠٠ ژن کوژراون. لە ماوەی دە ساڵدا ٣٣٠٠ ژن. ئەمە ژمارەیەکی زۆر زۆرە، ویژدان و عەقڵی مرۆڤەکان ناتوانن ئەمە قبوڵ بکەن. لێرەدا دەبینین شەڕێکی ڕانەگەیەندراو لە دژی ژنان هەیە. هەر بۆیە پێویستە ڕێکخراوەکانی ژنان بە یەکڕیزی دژی شەڕی فاشیست هەڵسوکەوت بکەن. ئەگەر ڕێکخراوەکانی ژنان بە گیانی هاودەنگی ژنان کار بکەن، هەر خولەکێک و هەموو ڕۆژێک ژنێک لە نێو ئێمەدا کەم دەبێتەوە. تا ئەو کاتەی ڕێکخراوەکان لە ژیانی ڕاستەقینەدا بەهێز نەبن، ڕۆژانە ئێمە کەمتر دەبین”.

نودا ڕاشیگەیاند، ڕژێمی جەنگی تایبەت ژنانی کورد و جوگرافیای کوردستان دەکاتە ئامانج و وتی، "ئەگەر ژنانی وڵاتێک وێران بکرێن، مانا و بۆن و یادەوەریی نیشتمانێک لەناو دەچن". ئەگەر کێوی وڵاتێک وێران بکرێ، مانا و یادەوەری و بۆنی ئەو وڵاتە لەناو دەچێت. ڕژێمی تایبەتی شەڕی ئاکەپە و مەهەپە ئەم کارە دەکات. لەگەڵ جینۆسایدی ژنان، جینۆسایدی ئیکۆلۆژی و کولتووری و یادەوەری ئەنجام دەدات.

رۆژانە دارستانەکانی کوردستان دەسووتێن، دار دەبڕدرێن، بەنداو دروست دەکرێن، سیاسەتی ئاو و کانگاکان شتێکی ئاسایی نییە. ئەم جوگرافیایە وەک بەهەشتە هەزاران ساڵە لەبیر کراوە. ئەمە جوگرافیایەکی پیرۆز و گشتگیرە. دیجلە، فورات، جودی، حەسکیف، باخچەی حەوسەڵ و دارستانەکانی بەستا مێژوویەکی قووڵیان هەیە. وەک چۆن فیردەوس بابات بە ئەشکەنجە و دەستدرێژی کوژرا، خاک و ئیکۆلۆژیای کوردستانیش بە ئەشکەنجە دەکوژرێت. ئەمە جێگەی قبوڵکردن نییە. پێویستە گەلی کورد بە ورەیەکی زۆرەوە خاک و سروشتی خۆی بپارێزێت. دارستانەکانی بەستا لە دەبڕدرێن و لە شارەکان دەفرۆشرێن. نابێت گەلی ئێمەی بۆتان ڕێگە بەم قڕکردنە بدەن. ئەو کەسانەی ئەم دارە دەبڕن سبەی ماڵەکەت وێران دەکەن. پێویستە هەڵوێستێکی بەهێز لە دژی ئەم بابەتە بگرنەبەر”.

سیاسەتی زیندانەکانی دەوڵەت بەپێی ئیمڕالی دیاری دەکرێت

هێڤی نودا ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند کە سیاسەتی زیندانی دەوڵەت بەپێی ئیمرالی دیاری دەکرێت و وتی، "ئەشکەنجەیەکی گەورە لەسەر دۆست و نیشتمانپەروەر و دۆستەکانماندا هەیە کە شۆڕشگێڕ و دیموکراتین". دوژمن دەیەوێت ئیرادەی ئەوان بۆ ئازادی بشکێنێت. دڕندەیی گەورە بەرامبەر بە زیندانیانی نەخۆش و بەساڵاچوو هەیە. سڵاو لە بەرخۆدانی ناو زیندانەکان دەکەین و ڕێز لە دۆستەکانمان دەگرین کە لە زیندانەکاندا شەهید بوون. بەرخۆدانی زیندان لە مێژووی خەباتماندا جێگەیەکی گەورەی هەیە و ئەمڕۆش ئەم میراتە لەلایەن دۆستانمانەوە دەپارێزرێت. بەڵام کەسانی دەرەوە دەتوانن زۆر شت بکەن. لەم بوارەدا لاوازییەک هەیە. هەزاران بنەماڵەی زیندانی هەن، هەر بنەماڵەیەکی زیندانی هەڵوێستێکی شۆڕشگێڕانەیە. پێویستە بنەماڵەی زیندانیان و شۆڕشگێڕ و دێموکراتەکان هەستیار بن بەرامبەر بە زیندانەکان و بەردەوام بن لەم جۆرە نزیکبوونەوە. دەبێت شێوازی خەبات و ڕێکخستن گەشاوەتر و بەهێزتر بکەین”.

ژ.ت / ف.ق