پانێلی ژنۆلۆژی له تۆسكانا
له هه‌رێمی تۆسكانا له‌باره‌ی ژنۆلۆژییه‌وه پانێلێك سازكرا و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌شدارییان تێداكرد.
له هه‌رێمی تۆسكانا له‌باره‌ی ژنۆلۆژییه‌وه پانێلێك سازكرا و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌شدارییان تێداكرد.
له شاری فلۆرانسی هه‌رێمی تۆسكانای ئیتاڵیا له ٧ و ٨ی ئایاردا به به‌شداری ٣٠٠ كه‌س له كۆمینی مۆندێگی پانێلێك له‌سه‌ر ژنۆلۆژی سازكرا.
له پانێله‌كه‌دا شۆڕشی ژنانی كورد به به‌رفراوانی هه‌ڵسه‌نگێنرا. ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ژنۆلۆژیی ئه‌وروپا له پانێله‌كه‌دا ئه‌زمونه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كوردستانیان بۆ به‌شداربووان گواسته‌وه.
به‌شدارانی پانێله‌كه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر كوردستانیان هه‌ڵسه‌نگاند و ده‌ستنیشانیان كرد كه له دژی ئه‌و هێرشه داگیركهریانه پێویسته ئه‌وان گرنگی بخه‌نه سه‌ر كه‌مپینی واژۆ به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له لیستی 'رێكخراوه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان'.
له پانێله‌كه‌دا كتێبی "ژن، ژیان، ئازادی" كه له لایه‌ن په‌یمانگای ئاندریا وه‌ڵف له رۆژئاوای كوردستان به زمای ئیتاڵی ئاماده‌كراوه، ناسێنرا.
هـ . ب