پارتى ئازادیى میزۆپۆتامیا (مۆپ - MOP) پەیامێکی بە بۆنەى ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "لە کەسایەتیی ژنانی خۆڕاگڕ و بەرەنگاری گەلانی ئاسوری / سوریانی / کلدانی دا سڵاو لە هەموو ئەو ژنانە دەکەین، کە لەو رێگایەدا تێکۆشان و لەو رێگایەدا ژیانی خۆیان بەخت کردووە، بە رێزیەوە یادیان دەکەینەوە".
مۆپ لەبارەی نزیکایەتیی دەوڵەتی تورک رایگەیاند، "سیستمی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکەر، دوژمنی ژنانە و هەموو بەها راستەقینە و راستگۆکانی لە دەستداوە".
مۆپ لە راگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بە پاکتاوکردن و سڕینەوە و کوشتاری دەوڵەتی تورک لە دژی مەسیحییەکان لە ساڵی ١٩١٥ دا کرد و رایگەیاندووە، نیوەی ئەو هاووڵاتییە مەسیحییانەی کۆمەڵکوژ و پاکتاوکران ژن بوون و لە بەردەوامیی ئەو هێرشە پاکتاوکارییانەدا ژنانی عەلەوی، ئێزدی، کورد لەسەر دەستی دەوڵەتی تورک کوڵکوژکران.
مۆپ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەدەپە بە بیر هێنایەوە و دەڵێت، "بە عەقڵییەتی پاکتاوکار هێرش دەکاتە سەر تێکۆشانی گەریلاکان، کە لە چیاکانی میزۆپۆتامیادا تێدەکۆشن، هێرش دەکاتە سەر ژنانی کورد و ئازادیخوازان، کە لە چوارچێوەی رێنماییەکانی دیموکراسیی کۆمەڵگەدا پێشەنگایەیی بۆ ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن".
ژ.ت