پاژک: ٨ی ئادار میراتی تێکۆشان و سەرکەوتنی ژنانە

پاژک بە بۆنەى ٨ی ئادارەوە داوای لە هەموو ژنان کرد، بڕژێنە سەر شەقامەکان و هاواریان بۆ ژیانی ئازاد و یەکسان بەرز بکەنەوە. لەو رۆژە مانادارەدا، بەڵێن و پەیمانی خۆتان بەسەرکەوتن بگەیەنن و تێکۆشانی خۆتان دووبارە بکەنەوە.

پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک / PAJK) بە بۆنەى ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش لە ماڵپەڕی فەرمیاندا راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە. پەژاک وێڕای پیرۆزبایکردنی رۆژی ٨ی ئادار رایگەیاند، پشتیوانیکردن لە تێکۆشانی هەر ژنێک، کە لە پێناو پاراستنی هەبوون و مافی ژنان دا گیانی خۆی بەختکردووە، لە پێش هەموو کەس و لایەکەوە ئەرک و بەرپرسیاریی یەک بە یەکی ژنانە.

راگەیاندراوەکەى پاژک

"رۆژی ٨ی ئادار بە قوربانی و چەپکی دەستەبژێرکراوە مێژووییە بەرەنگارییانەکەیدا لە کەسایەتیی ژنانی زەحمەتکێش دا بووە سیمبول، ١٢٢هەمین ساڵیادی رۆژی جیهانیی ژنان لە کەسایەتیی خوڵقار رۆزا لوکسەمبورگ، کلارا زێتکین و ١٢٩ ژن، کە بەهۆی بێ مافییەوە گیانیان بەختکرد و هەموو ژنانی تێکۆشەر بە منەتداریەوە یادیان دەکەینەوە و ئەو رۆژەیان لێ پیرۆز دەکەین. هەروەها رۆژی ٨ی ئادار لە خوڵقێنەری مرۆڤی ئازاد و ژنی ئازاد، رێبەر ئاپۆ، کە بە بیردۆزی و فەلسەفەی خۆی واتای ئەو رۆژە مێژووییەى بە پێشخستنی پارتی ژنان و سوپای ژنان بەرەوپێشبرد و گەورەی کرد، پیرۆز دەکەین و سڵاوی لێدەکەین. شەهیدانمان، کە بە رەنج و فیداکاری و ئیرادەیەکی گەورەوە بوونە پێشەنگ و ئافرێنەری ژیانی ئازاد، هاوڕێ سارا، شیلان کۆبانێ، شیرین عەلەم هولی، ڤیان سۆران، زین، لەیلا و لە کەسایەتیی ئەواندا هەموو شەهیدانمان، کە رۆژی ٨ی ئادار لە هەموو ساتێکی تێکۆشانیاندا واتایەکی گەورەیان ئافراند و کردیانە دیاری بۆ تەواوی ژنانی جیهان، یادیان دەکەینەوە و ئەو پەیمان و بەڵێنەى بەوانمان داوە دووبارەی دەکەینەوە. ئێمە ئەو رۆژە لە هەموو ژنانی کورد، ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنانی جیهان، کە ئەمڕۆ لە بەرامبەر جیهانی پیاودا بەرەنگاری دەکەن و تێکدەکۆشن، هەموو رۆژێک دەکەن بە  ٨ی ئادار، پیرۆز دەکەین.

رۆژی ٨ی ئادار وەک کۆتایهاتن سەردەم و دەستپێکردنی سەردەمێکە بۆ پێشخستنی تێکۆشان و سەربەرزکردنەوە و راپەڕینی ژنان

لە مێژووی تێکۆشانی ژنان لە سەدەی ١٩ و ٢٠ دا رۆژی ٨ی ئادار خاوەنی پێگەیەکی گرنگ و نیشانەى سەرەتایەکی نوێی تێکۆشانە. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا تێکۆشانی ژنان هەموو کات و بە بەردەوامی بە پێشکەشکردنی قوربانیی گەورە ئەنجامی بە دەستهێناوە، بەڵام ئەو ئەنجامەى بە دەستهاتووە لە جەوهەری خۆیدا پاراستنی هەموو بەها رۆشنبیری، سیاسی و ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگەی لە خۆیدا حەواندووەتەوە و لەسەر پێ رایگرتوون و توانیویەتی پێش لە دەستچوون و لەناوچوونی کۆمەڵگە بگرێت. رۆژی ٨ی ئادار زیاتر لە سەیرکردنی وەک رووداوێک، زیاتر راستیی دۆخی ژنان و کۆمەڵگە لە سەدەی ١٩ و  ٢٠ دا دەخاتەڕوو. ئەو رۆژە وەک کۆتایهاتن بە سەردەمێک و دەستپێکردنی سەردەمێکە بۆ پشخستنی تێکۆشان و سەربەرزرکردنەوە و راپەڕینی ژنان. ئەو رۆژە وەک رۆژی جەژنی ژنان نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە بە چوونە ناو سەدەی ٢١ لە بەرامبەر جیهانی باڵادەستی پیاو، سیستمی کاپیتالیست، هۆشمەندیی دەوڵەت نەتەوە، ئایینپەرەستی، زانستپەرەستی و زایەندپەرەستی وەرسوڕاوە بۆ راستیی تێکۆشانێکی زۆر رادیکاڵ لە مێژووی تێکۆشانی ژنان دا.

ژنان وەک نەتەوە و وەک کۆمەڵگەى مرۆڤایەتی لە جیهانێکی دوور لە ئازادی، یەکسانی، ئاشتی و ئارامی دەژین. کێشەکانی ژنان، نەتەوەی بندەست، کۆمەڵەکان و مرۆڤایەتی لە بنەڕەتی خۆیدا دەگەڕێتەوە بۆ شکڵگرتنی هۆشمەندی و عەقڵییەتی پیاو. لەگەڵ دامەزراندنی یەکەمین دەزگای پاراستن ئەو عەقڵییەتەى دەوڵەت تاوەکو هاتووە کێشەکانی قوڵتر و گەورەتر کردووەتەوە. ژنان و مرۆڤایەتی لە بەرامبەر هۆشمەندیی پیاو – دەوڵەت هەرگیز سەریان دانەنەواندووە و لە هەموو دەرفەتێکدا تێکۆشان و بەرخودانیان بەڕێوەبردووە و راپەڕیون، بەو جۆرە سیستمی پیاو خۆی لەسەر بنەمای سەردەستی یەک جنس و رەگەز، یەک رەنگ، یەک سیستم، یەک ئاڵا و یەک نەتەوە دروستکردووە. بۆیە هاوکات لەگەڵ ئەوەى مێژووی مرۆڤایەتی، کە پڕە لە شەڕ، کوشتن، کۆمەڵکوژی، تاڵانی، هێرش، دیلکردن، دەستدرێژی، پاکتاوکردن، بەڵام لە بەرامبەریشدا پڕە لە راپەڕین، فیداکاری، رەنجدان، تێکۆشان، بەرخودان و بونیاتنان. سیستمی سەردەستی پیاو بە درێژایی مێژوو تاوەکو ئێستا نەک تەنها لە بواری هۆشمەندی و سیستمی خۆیدا لە بەرامبەر تێکۆشان، هۆشمەندی و رۆشنبیریی کۆمەڵگەى ژنان، خۆی توند و وشک کردووە و نەگۆڕدراون، بەڵکو ئەوانەی وەرچەرخاندووە بۆ پێداگریکردن و لە هەمان کاتدا بەو هۆشمەندییە خۆی بۆ دۆخی بە بنبەست گەیشتووی گەورەتر ئامادە و لەبار دەکات، بەڵام دەزانرێت ئەو بە بنبەستگەیشتنە نە هەڵەى ژنان، نەتەوە بندەستەکان و کۆمەڵگەى مرۆڤایەتییە، بەڵکو بەهۆی عەقڵییەت و تایبەتمەندیی پیاو – دەوڵەت دروستبووە.

تێکۆشانی ژنان لە کوردستاندا ورە و ئیرادەی ئازادیی ئافراندووە

سیستمی پیاو – دەوڵەت لە تورکیا، رژێمی ئاکەپە هەموو تورکیا و باکووری کوردستانی کردووە بە زیندان بۆ دادگایکردنی ژنان، تێکۆشەران، بەرەنگاران، چالاکوانان و راپەڕیوان.

 رژێمی ئێران بە سزای لەسێدارەدانی ژنان مۆری خۆی لە مێژوو داوە و دوژمنایەتیی خۆی بەرامبەر بە ژنانی راپەڕیو ئاشکرا کردووە و دەکات. لەبەر ئەوەش زانستی تێکۆشان و گەڕان بە دوای راستیدا لەلایەن ژنانەوە سیستمی پیاوی خۆسەپێن لە ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە و ژیانی ئازاد دەئافرێنن.

لە عێراق و باشووری کوردستانیش عەقڵییەتی پیاو بە ئەندازەیەک رەگی داکوتاوە، کە هیچ رۆژێک بە ناوی رۆژی ژنانەوە نییە. هەروەها ژنان بە نەبوو دەزانن و سیستمی دەوڵەت بە بێ کەمکوڕی دەزانن. بەو جۆرە رووپۆش دراوە بەسەر سیستم و سیاسەت دا و بە نەبوو زانینی جنسی و جیاکاریی ئایینی و باوەڕی و نەتەوەیی زەق و بەرچاوە. زۆر ئاشکرایە، کە تەنها تێکۆشانی ژنان بۆ سەلماندنی هەبوونیان بە تێکۆشانی رێکخستنکراو بە دەست دێت و دەتوانن وڵات لە هۆشمەندی و بنبەستی سیستمی پیاو رزگار بکەن.

 تێکۆشانی ژنان لە کوردستان ئیرادە و ورەی ئازادیی دروستکردووە و تاوەکو دەچێت یەکێتی لە نێوان ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرەوپێش دەبات.

لە بەرامبەر ئەو سیستمە بە بنبەست گەیشتووەدا ئیدی پێویستە تێکۆشانێکی زانستی، رێکخستنکراو، یەکگرتوانە و سەرتاسەریی ژنان و مرۆڤایەتی هەیە. تایبەتمەندیی سەدەی ٢١ لە هەموو روویەکەوە دەرفەت بە ژنان دەدات، کە ئەم سەدە بگۆڕن بۆ سەردەی ئازادیی ژن و کۆمەڵگە. رێبەر ئاپۆ بە پێشبینی و لێکدانەوە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانی خسڵەت و راستیی ئەو دەسەڵاتەى خستووەتەڕوو و بە چوونە ناو سەدەی ٢١ و بە دروستکردنی حیزبی ژنان وەڵامی ئەو سیستمە باڵادەستەى پیاوانی دایەوە. ئەو هەڵمەتە لە مێژووی تێکۆشانی ژنان دا، گەورەترین گورزە، کە لە بیردۆزیی پیاو دراوە. ئەو هەڵمەتە مێژووییە، کە رێبەر ئاپۆ لەبەرامبەر بیردۆزی و عەقڵییەتی پیاودا پێشیخستووە بۆ تێکۆشانی هەموو نەتەوەکان و قوربانیانی مرۆڤایەتی، کە لە سەدەی ١٩ و ٢٠ دا دابوویان، بووە وەڵامێکی زۆر گەورە و واتادار.

'ئەمڕۆ مێژوویی ونبووی ژنان زیندوودەکرێتەوە'

سەرۆک ئاپۆ لە لێگەڕینی منداڵی خۆیدا و لێپرسینی بەردەوامی هزری پیاو-دەوڵەتدا واتای درووستی ئازادی و یەکسانی لە نەبوونی بەدیلی پەرگال و هاوکاری نەکردنیدا دەدیت. لێرەدا رێبەر ئاپۆ، لە دەستپێکی تێکۆشانی ئازادیدا بە کوشتنی پیاوسالاری و شۆڕشی فکری لە کەسایەتی خۆیدا ئەنجامدا و مۆدێلی پێشەنگی تێکۆشانی درووستی لە کوردستان پێشخست. ڕێبەرئاپۆ بە دیاری کردنی پێوانی ئازادی ڕێگەی بۆ پێشخستن و قووڵبوونەوەی فەلسەفەی ژیانی ئازاد و مانیفستی ڕزگاری ژن، جیهانێک لە دەرەوەی جیهان  و هزری پیاو بۆ ژن، گەلی کورد  و هەروەها مرۆڤایی ئافڕاند. ڕێبەرایەتی ئێمە ئافڕاندنی ژیانی ئازاد بۆ دامەزراندنی بەستێنی تێکۆشان، خەباتی پەروەردەیی و گۆڕینی زهنیەت لە ئاواکردنی کەسایەتی ژن و پیاوی ئازاد دا، بینیوە و بەم شێوەیە گرینگی بە خەباتی تێکۆشانی ئازادی داوە. بەم شێوەیە کارێک لە ماوەیەکی کورتدا جیاوازی فکر، فەلسەفەی و پارادیگمای خۆی دیاربکات و بەم شێوەیە ژنان و کۆمەڵگەی کوردستان لەدەوری تێکۆشانی ئازادی کۆبکاتەوە. هێزی ژنی کورد بە زانستی لە فکر، فەلسەفە وهاورێیەتی ڕێبەر ئاپۆ وەرگیراوە، ئەمڕۆ بووەتە تاکە هێزی شۆڕشی کۆمەڵایەتی و چاندی لە کوردستان، لە ئاستی هەرێمی و جیهانیشدا پێشەنگایەتی ژنانی کردووەتە پارادیگمای کۆمەڵگەیەکی ئێکۆلۆژیک-دیموکراتیک  و لەسەرهەمووی ئازادی ژن دەکات. لێرەوە کوردستان بووتە ناوەدنی شۆرشی زهنی و کۆمەڵایەتی. ئەم شۆرشە لە ڕێگەی کەسایەتی ژنی ئازاد کە بە فکر، بیردۆزی و پارادیگمای ڕێبەرئاپۆ توانیویانە خۆیان ئاوابکەن، پێکهاتووە. بە پێشچوونی تێکۆشانی ئازادی ژنان، مێژووی ژن لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان سەرلە نوێ بنووسنەوە. ئەمڕۆ مێژووی ونبووی ژن زیندوو دەکرێتەوە و واتای پێ دەبەخشرێت. مێژووی ٨ی ئادار یەکێک لەو مێژووانەیە کە بە بەرزکردنەوەی تێکۆشان واتا و گرینگی خۆی بەدەست دەهێنێت و ئەمڕۆ ژنانی لە ژێر چەتری تێکۆشان کۆکردووەتەوە.

' ئەو شەرەی کە لە کوردستان بەڕێوەدەچێت شەڕی ئاواکردن و مسۆگەرکردنی ژیان و کۆمەڵگەی ژنی ئازادە'

ئەمرۆ پەرگالی پیاو-دەولەت کە لەهەمبەر گەورەبوون و ئاوابوونی یەکێتی ژنانی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان بێچارە بووە، خۆی لە بەردەم ئەم راستیەدا ڕاناگرێت و بۆ ئەوەی کە ئەم ئیرادەیە تێک بشکێنێت، هەموو جۆرە هێرشێک دەکات. لە نێوان ژیانی ژنان و پەرگالی پیاودا دابڕانێکی ڕۆحی، سیاسی و کۆمەڵایەتی درووستبوو. ئیتر موومکن نییە کە جارێکی تر ژن بگەڕێتەوە ئەو چەترەی کە دەسەڵاتی پیاوسالار بۆی دیاری دەکات. لێرەدا ئەوە شەڕەی کە لە کوردستان لە ئارادایە شەڕی ئاواکردن و مسۆگەری ژیان و کۆمەڵگەی ژنی ئازادە. ئێمە ئەمرۆ بۆ دامەزراندنی ژیانی ئازاد شەڕی پاراستن دەکەین، تێکۆشان و بەرخۆدان دەکەین. ڕاستی ڕۆحی بەرخۆدان لە کۆبانی، ڕەقا، شەنگال و لە گارێ ئاوا بوو، ڕاستی پێداگری و بەردەوامی هێڵی ژیانی ئازاد.  ژنان کە لە هەر چوار گۆشەی جیهان هاتن بەرەو پیری شۆڕشی ڕۆژئاوا سەرلە نوێ زیندووکردنەوەی ٨ی ئادارە. ئەم دیدارە مێژووییەی ژنای جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان لە ڕۆژی ڕۆژئاوا پێکهات، پێویستە هەموو ژنان ئەم دەستکەوتە وەک مسۆگەری هەبوونی خۆی ببینێت و خاوەنداری بکەن.

لەسەر بنگەی پێشچوونی ئەم تێکۆشانە مەزنە و دیدارە مێژووییەی ژنان  ئێمە ئەمسال پێشوازی لە ٨ی مارس دەکەین. هەرچەندە ئاستی تێکۆشان کە ژنان خۆیانی پێگەیاندووە لە ئاستێکی پێویستیشدا بێت، بەڵام بەردەوام زیاتر ، بەهێزتر و بەریکخستنکراوە. ئەمرۆ لە هەر چوار لای جیهانەوە بە یەک دەنگ و یەک زمان ژنان تێکۆشان دەکەن و دیوارەکانی جیهانی پیاوان هەڵدەوەشێنن و جیهانی خۆیان بونیاددەنێن. سەرکەوتی هەرە مەزنی ئێمە ئەوەیە کە ئێمە بە شێوەیەکی باش هزری پیاو باش تێ بگەین و لێکی بدەینەوە. هەر بۆیە ئەێمە ئەمرۆ بۆ یادکردنەوە و بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ژنان کە بوونەتە قووربانی کۆمەڵکووژیی ١٢٩ ژن  لە نیۆیۆرک، سی خوشکی مێرابەل، ژنانی دەرسیم. تێکۆشەرانی پاریس، کۆبانی ، ژنانی شەنگال، عەفرین لە شەری پاراستن لە هەفتانین و گارێ پێشکەوتوە دێنە لای یەک. خاوەنداریەتی لە تێکۆشانی هەر ژنێک کە لە ئۆغری پاراستنی هەبوون و مافی ژنان دا گیانیان فیدا کردووە دەرکەوتن لە سەرەتادا ئەرک و بەرپرسیارەتی هەر ژنێک هەیە. ئێمە بەم بیر و باوەڕی بڕیارداری و بەڵێنی خاوەنداریەتی لە تێکۆشانی ژنان کە  هەر ڕۆژ دەربازتر دەبێت گەورەتر دەبێت دەدەنە هەموو ژنانی جیهان. ئێمە وەک ژنی کورد و پێشەنگی پارتی ژنی ڕۆژی ٨ی ئادار بەم بڕیارە مێژوویە تێکۆشان بەواتا دەکەن و خاوەنداریەتی دەکەن.

' یەکیتی ڕۆح،ڕێکخستن، فکر، تێکۆشان و ژیان ئاوا بکەن'

لەسەر ئەم بنگەیە، بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژن ئێمە بانگ لە تەواوی ژنان دەکەین کە لەم ڕۆژەدا لە گۆڕەپانەکاندا بن و بانگەوازی ژیانی ئازد و یەکسان بەرزبکەنەوە. لەم ڕۆژەدا جارێکی تر ئێمە هاوپەیمانی سەرکەوتنی تێکۆشانی نوێ بە هێزتر دەکەین. بۆ دامەزراندنی ژیان و جیهانێکی ئازاد لەسەر هەموو پارادیگمای کۆمەلگەی ئێکۆلۆژیک- دیموکراتیک لەسەر هەموو ئازادی ژن، تێکۆشان فراوانتر بکەن. یەکێتی ڕۆح، ڕێکخستن، فکر، تێکۆشان و ژیانێک ئاوا بکەن. بە تێکۆشانی ناوخۆ بگەێننە هەبوونی ڕاستی و بە تێکۆشان لە دژی پەرگالی پیاوسالاری  جیهانێکی دیموکراتیکی ژنان و گەلان ئاوابکەن. بەرپرسیارەتی ڕۆحی ٨ی ئادار ئەم بڕیارداریە لەهەر کاتێک لەسەر ئێمە و هەموو ژنان فەرزدەبێت. ئێمە جارێکی تر ڕۆژی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژن لە ژنانی کوردستان ، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پیرۆز دەکەین، ئەو بەلێنەمان کە بە شەهیدان  و تەوای تێکۆشەرانی ژنانی جیهان نوێ دەکینەوە.

ژ-ت/ ک-ش