به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاژك له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی به په‌یامێكی نوسراو نه‌ورۆزی ساڵی ٢٠٢٢ی پیرۆز كرد.
په‌یامه‌كه ئه‌م بابه‌تانه له‌خۆ ده‌گرێت:
"ئێمه جه‌ژنی نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ له‌و ژنانه‌ی به جۆشی به‌هارێكی نوێ و به گیانی شۆڕشه‌وه ده‌ژین، به گۆرانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی ٨ی ئاداره‌وه تا نه‌ورۆز به گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێی خۆیان ده‌یڕازێننه‌وه و له هه‌موو گه‌لانی به‌رخودێر پیرۆز ده‌كه‌ین. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه ئه‌و به‌رخودانه له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز زیاتر گه‌وره ده‌بێت، ده‌گۆڕدرێت بۆ سه‌رهه‌ڵدان و له‌گه‌ڵ ژیانێكی ئازاد ده‌بێته قۆناغێكی گرنگ.
نه‌ورۆز له نه‌ریتی كوردستاندا سه‌ره‌تای ساڵه. سه‌ره‌تای ژیانی ئازاد به سه‌رهه‌ڵدان و به‌رخودانه‌وه ئافرێنرا و سه‌ره‌تای ژیانی راسته‌قینه‌یه. نه‌ورۆز سه‌رهه‌ڵدانه. نه‌ورۆز به گه‌وره‌بوونی رابون له به‌رامبه‌ر سیستمی داگیركه‌ر باڵاده‌سته، به‌رخودانی گه‌ل ده‌هێنێته ئاراوه. نه‌ورۆز له‌و واتایه‌دا جه‌ژنی ژنانه.
له دژی پاكتاو، داگیركاری نه‌ته‌وه‌یی، كولتوری، جه‌سته‌یی و پیاوسالاری كه له زوحاكدا به‌رجسته‌بوو، بوێری نیشاندا. به رێكخستن كردنی ئه‌و هه‌ڵوێسته شۆڕشگێڕیه كۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌سه‌ڵاتداری زوحاكهكانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه. له‌و واتایه‌دا نه‌ورۆز بزوتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕییه. پیرۆزكردنی نه‌ورۆز پیرۆزكردنی به جۆش و خرۆشی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشێكه.
جه‌ژنی نه‌ورۆز به ده‌ستپێكردنی به‌رخودانی په‌كه‌كه وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، بزوتنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئازادی كوردستان گه‌یشته واتایه‌كی نوێ. تۆوی سه‌ره‌تایی په‌كه‌كه له رۆژێكی نه‌ورۆزدا چێنرا. رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ماره‌كانی ژیانی ئازاد-كۆمه‌ڵگای ئازاد له مێژوودا سۆراغ كرد و دۆزینیه‌وه. ده‌ستنیشانی ئه‌وه ده‌كات كه ‘كوردستان كۆلۆنیایه و داگیركراوه‘ و له نه‌ورۆزی ١٩٧٣دا له‌به‌رامبه‌ر داگیركاریدا ده‌ست به به‌رخودان ده‌كات. ئه‌مڕۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه به پێشه‌نگایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیردۆزی پاژك كۆده‌بنه‌وه و به‌ره‌وه ئازادی رێده‌كه‌ن، به‌رهه‌می له‌دایكبوونی رێبه‌رایه‌تی و نه‌ورۆزی رێبه‌رایه‌تین. تێكۆشانی هه‌ڤاڵ سارا كه له ساڵی ١٩٧٠دا ده‌ستیپێكرد، وه‌ك رابوونی ئازادی ژنێك نه‌ورۆز واتای به خۆیه‌وه بینیوه. هه‌ڤاڵ سارا ئه‌و واتایه‌ی به درێژایی چه‌ندین ساڵ قوڵتر كردووه و له جه‌وهه‌ری ئه‌و دا گه‌یاندویه‌تی خوداوه‌ندی، راستی ژن كه شه‌ڕ ده‌كات، ده‌بێته پارتی، سوپا، ئازاد و جوان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ ئێمه به نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ ه‌وه به شكۆی نه‌ورۆزی ٥٠هه‌مینی رێبه‌رایه‌تی ده‌ژین. گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ره‌تای مانگی ئادار و تا ئێستا نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی به خۆشحاڵییه‌كی زۆره‌وه، به به‌رخودانی و ئه‌وینی ئازادییه‌وه پێشوازی لێكردووه. هه‌روه‌ك چۆن ژنانی كوردستان به هه‌موو هه‌ست، رامان و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان زیاتر پێشه‌نگایه‌تی كرد، ئه‌وه‌شیان به ٨ی ئاداره‌وه نه‌خشاند. پیرۆزباییه‌كانی ی ئادار ده‌ریخست كه چۆن ژنانی كوردستانی نه‌ورۆزی ساڵی ٢٠٢٢ ده‌كه‌ن به جه‌ژنی ئازادی و به‌رخودان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه له ئێستاوه ئاگری نه‌ورۆز كه له چوار لای كوردستان، له گوند و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان هه‌ڵكراون پیرۆز ده‌كه‌ین. ئێمه له گه‌وره‌وه تا بچوك به رێزه‌وه سڵاو له هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه له گۆڤه‌ندی نه‌ورۆزدا به‌شدار ده‌بن. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌و جۆش و خرۆشه‌ی نه‌ورۆز تا كۆتایی ئادار به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه، چالاكی گه‌وره‌تر ده‌بن، ئه‌وه‌ش پاشه‌كشێ به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كات، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له كاغه‌ز پێكهاتوون ته‌ختی زه‌وی ده‌كات و ئاستی ئازادییه‌ك كه تۆڵه‌ی قازی، قامیشلۆ و هه‌ڵه‌بجه بستێنێته‌وه ده‌هێنێته ئاراوه و ساڵی ٢٠٢٢ له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی سه‌ر له‌نوێ دروستی ده‌كاته‌وه.
ئێمه به بۆنه‌ی نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ كاوه‌ی هاوچه‌رخ و رێبه‌ری مێژوویی به‌رخودانمان هه‌ڤاڵ مه‌زڵوم دۆغان به رێز و پێزانینه‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه و ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه تا ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵگای ئازاد ده‌خوڵقێنین، ئێمه خاوه‌نداری له‌و میراته ده‌كه‌ین كه ئه‌و بۆی به‌جێهێشتووین.
له مێژووی كوردستاندا باج و قوربانی جوانبوون كه ئازادی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی گه‌وره‌یه. ژنانی كورد جه‌سته‌ی خۆیان كردووه به تۆپه‌ڵێك له ئاگر و به‌و جۆره نه‌ورۆزیان پیرۆز كردووه و واتای مێژوویی نه‌ورۆزیان به‌ده‌ستهێناوه. سه‌رله‌نوێ له دایكبوونه‌وه‌ی زه‌كیه ئاڵكان له‌سه‌ر قولـلهكانی قه‌ڵای ئامه‌د، پیرۆزبایی به جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌لایه‌ن ره‌هشان ده‌میره‌له‌وه سه‌رباری هه‌موو هێرشه‌كانی دوژمن، پێداگری و بڕیارداری ئازادی و هاوڕێیه‌تی ژنانی رۆناهی و بێریڤانهكان تێكۆشانی ئێمه‌یه. ئه‌و مێژووه وه‌ك پارتی ئازادی ژنانی كوردستان پاژك هه‌موو كات رووناكمان ده‌كاته‌وه. ئێمه وه‌ك پاژك، جارێكی تر سڵاو له‌و چالاكیه به گڕانه ده‌كه‌ین كه كۆمه‌ڵگای ژن ده‌خوڵقێنێت. ئه‌و چالاكیانه مێژووی ئێمه‌ن، پاشه‌ڕۆژ و پێشه‌ڕۆژی ئێمه‌ن. بڕیارداری ئێمه خاوه‌نداری له پاشه‌ڕۆژ و پێشه‌ڕۆژی ئێمه له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تی ئازاد و بهكۆمهڵگابوونی ئازادی ره‌هایه.
نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ ده‌بێته سه‌ره‌تای دیدیار له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تی و ژنان تاكۆتایی ساڵ به‌و چالاكیانه‌ی كه چه‌ندین قات چالاكییه‌كانی نه‌ورۆز تێده‌په‌ڕێنن، پێشه‌نگایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان پێكده‌هێنن. چالاكی و بڕیارداری چالاكیه‌كی به‌و جۆره ئێمه‌ی ژنان ده‌كاته پێشه‌نگی سه‌ده، سه‌ده‌ی ٢١ههمینیش ده‌كاته سه‌ده‌ی ئازادی ژنان. ئێمه بڕوای خۆمان به ئازادی له‌گه‌ڵ جۆش و خرۆشی نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ ده‌كه‌ین به یه‌ك و به‌و جۆش و خرۆشه‌وه جارێكی تر جه‌ژنی نه‌ورۆزی هه‌موو ژنان پیرۆز ده‌كه‌ین. له‌و بڕوایه‌داین كه گه‌لی كوردستان به نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ه‌وه‌وه ده‌كه‌ونه ساڵی ئازادییه‌وه. ئێمه له‌پێشه‌وه ژنان، داوا له هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه جۆش و خرۆژی نه‌ورۆز گه‌وره بكه‌ن و به گیانی سه‌رهه‌ڵدان گۆرشهپانهكان پڕ بكه‌ن و پاشایه‌تی زهحاكهكانی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه".
هـ . ب