پاژك: ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌رایه‌تی ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه‌

پارتی ئازادی ژنانی كوردستان (پاژك) رایگه‌یاند: له‌دایكبوونی بوونی كورد له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستیپێكرد، ئه‌مڕۆ جیهانی گه‌لی كورد به‌ پێشه‌نگایه‌تی ژنانی كورد له‌ناو گه‌لانی جیهاندا بووه‌ته‌ خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی شكۆدار.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاژك به‌ راگه‌یه‌نراوێكی نوسراو رۆژی له‌ دایكبوونی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی پیرۆز كرد.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌:

"ئێمه‌ ٧٣ هه‌مین ساڵرۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ر ئاپۆ ٤ نیسان، له‌سه‌ره‌تادا له‌ رێبه‌رمان، له‌ گه‌لی كورد، ژنان و گه‌نجانی كورد و له‌ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی پیرۆز ده‌كه‌ین. ٤ی نسان، رۆژی مزگێنی سه‌رله‌نوێ هه‌بوون و ژیانه‌وه‌ی كورده‌، رۆژی ئافراندنی ژیانی ئازاد و ئه‌وینی ژنانی كورده‌.

له‌ مێژووی گه‌لی كورد و ژنانی كورددا هاتنه‌بوونی رێبه‌ر ئاپۆ خاوه‌نی راستیه‌كی گه‌وره‌ و واتایه‌كی قوڵه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد له‌دایكبوونی رێبه‌ر ئاپۆ به‌ له‌دایكبوونی خۆی ده‌بینێت. به‌ رۆژی رزگاری له‌ ژیانی كۆیله‌یی و بێ ناسنامه‌یی دایده‌نێت. له‌رووی پێناسه‌كردنی ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتوری، زانستی، فه‌لسه‌فی و مێژووییدا رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌رایه‌تی بووه‌ هێمای سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له‌ كوردستان. ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ به‌ رێپێوانی ئازادی رێبه‌رایه‌تی ئێمه‌ گۆڕدرا بۆ رێنێسانس و نوێبوونه‌وه‌ی گه‌لی كورد، گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مرۆڤایه‌تی ئازادیخواز.

له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی رێبه‌ر ئاپۆ هه‌بوونی كوردایه‌تی له‌به‌ر سنووره‌كانی له‌ناوچووندا بوو. سیاسه‌تی پاكتاو و داگیركاری له‌ ئاستێكی مه‌ترسیداردا له‌سه‌ر كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرا. به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست، پاكتاوكه‌ر و ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ كه‌ له‌ كوردستان داگیركاریان گرتووه‌ته‌به‌ر كوردیان به‌ مرۆڤ، به‌ كۆمه‌ڵگایه‌ك دانه‌ده‌نا. تێكۆشانی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌و چه‌واشه‌كارییه‌ هزرییانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ داگیركه‌ر و پاكتاوكه‌ره‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌. له‌ مێشك و دڵی ژناندا، گه‌نجان و گه‌لی كورددا هیوا، بڕوا و دڵنیایی ژیانی ئازادی چاند. بۆ تێكشكاندنی ئه‌و چه‌واشه‌كاریانه‌ رێبه‌ر ئاپۆ له‌ ته‌مه‌نی ٧ ساڵیه‌وه‌ ده‌ستی به‌ شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌ دژی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی و دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی كرد. له‌پێناو ژیانێكی ئازاد و یه‌كسان، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك ببێته‌ خاوه‌نی بیر و بڕوایه‌كی دیموكراتیك و تاكی سۆسیالیست له‌ ته‌مه‌نێكی كه‌مدا به‌رامبه‌ر ناحه‌قی وه‌ستایه‌وه‌ و هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری په‌یجوری و خه‌ونه‌كانی منداڵی خۆی نه‌بوو و وه‌ك منداڵێك ناپاكی له‌ خه‌ونه‌كانی نه‌كردبێت له‌ مێژوودا ده‌ناسرێت.

له‌دایكبوونی كورد به‌ رێبه‌ر ئاپۆوه‌ ده‌ستیپێكرد، ئه‌مڕۆ له‌ جیهاندا گه‌لی كورد به‌ پێشه‌نگایه‌تی ژنانی كورد له‌ ناو گه‌لانی جیهاندا بووه‌ته‌ خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی شكۆدار. پڕۆژه‌ی ژیانی ئازاد و یه‌كسانی ره‌گه‌زی له‌ لایه‌ن ته‌واوی گه‌لان و به‌ تایبه‌تی ژنانه‌وه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنج. به‌ له‌دایكبوونی رێبه‌ر ئاپۆوه‌ فه‌لسه‌فه‌ی له‌ مه‌رگ ژیان ئافراندن، وه‌ك كوتورێكی ریشه‌دار له‌ كوردستان ده‌ژی. هزره‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ تادێت له‌ناو گه‌لاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌، كاریگه‌ری به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له‌ كوردستان دیار و به‌رچاو ده‌بێت. ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ له‌ هه‌موو كه‌س زیاتر كاریگه‌ری گه‌وره‌ له‌سه‌ر ژنان داده‌نێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنان ئازادی خۆیان له‌ ئه‌ندێشه‌ی رێبه‌ر ئاپۆدا ده‌بینن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ نه‌ك هه‌ر ژنانی كورد، ژنانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و جیهان داوای ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن. كۆبوونه‌وه‌ به‌ ده‌وری ئه‌ندێشه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ هیوایه‌كی گه‌وره‌ی به‌ مرۆڤایه‌تی و ژنان به‌خشیوه‌. هه‌ر بۆیه‌ هێزه‌ هه‌ژمۆنخوازه‌كانی جیهان ئه‌ندێشه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ، له‌سه‌ر سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری خۆیان و بیركردنه‌وه‌ی پیاوسالار به‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسی داده‌نێن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ گه‌وره‌یه‌ تێكبشكێنرێت به‌ شه‌ڕ، كوشتن، تاڵان و كولتوری ده‌ستدرێژی له‌ كه‌سایه‌تی ژناندا هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووه‌كه‌ی.

رێبه‌ر ئاپۆ هه‌موو ژیانی خۆی بۆ ئازادی ژن، ئازادی گه‌لی كورد و مرۆڤایه‌تی رێكخستبوو. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ سه‌ربخات، باوه‌ڕ و هیوای سه‌رله‌نوێ زیندوبكاته‌وه‌ تێكۆشان و به‌رخودانێك كه‌ نمونه‌ی له‌ جیهاندا نییه‌ هێنایه‌ ئاراوه‌. رێبه‌رایه‌تیمان ئه‌وه‌ی ٢٤ ساڵه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیمراڵیدا له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی دژواردا له‌ پێناو ئازادی ژن-كۆمه‌ڵگا و مرۆڤایه‌تی درێژه‌ به‌ به‌رخودانی مێژوویی خۆی ده‌دات. له‌ به‌رامبه‌ر به‌رخودانی مێژوویی و بێ هاوتای رێبه‌ر ئاپۆ ژنان، گه‌نجان، گه‌لی كورد و دۆسته‌كانی، له‌ پێناو ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ خۆیان به‌ قه‌رزار ده‌بینن. هه‌ڵوێست و گیانی تێكۆشان له‌ ٨ی ئادار و نه‌ورۆزدا هاته‌ ئاراوه‌ پێداگری ئازادی رێبه‌رایه‌تی بوو. پێداگری له‌ تێكۆشان، به‌رخودان و مسۆگه‌ركردنی سه‌ركه‌وتن له‌ دژی سیاسه‌تی پاكتاوكاری و داگیركاری بوو. ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین ئه‌و تێكۆشانه‌ی له‌ ئێستا به‌دواوه‌ش بكرێت به‌ هه‌م گیان ده‌بێت، وه‌ك چۆن گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له‌گه‌ڵ گه‌ل ئاگری تێكۆشانیان به‌رزكرده‌وه‌، ئه‌وان به‌ پێشه‌نگایه‌تی ژنان سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.

ئێمه‌ وه‌ك پارتی ئازادی ژنانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ له‌دایكبوونی رێبه‌ر ئاپۆ له‌ ٥٠ ساڵه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆگه‌ری به‌ واتای مێژوویی قوڵ ده‌ژین. جارێكی تر ده‌ڵێین ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌رمنان له‌م ساڵه‌ دژواره‌ی تێكۆشاندا ئامانجی سه‌ره‌كیمانه‌. به‌و بیر و باوه‌ڕه‌وه‌ ئێمه‌ رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ر ئاپۆ له‌ ژنان، گه‌نجان و گه‌ل و دۆستانی گه‌له‌كه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین".

هـ . ب