پەیامنێری نوژنها نەغەم کەراجە لە غەززە بریندار بوو

پەیامنێری نوژنها نەغەم کەراجە، ١٢ ی تشرینی دووەم لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بریندار بوو.

ڕۆژنامەوانی ئاژانسی هەواڵی ژن (نوژنها) نەغەم کەراجە (٢٥ ساڵ) لە هێرشێکدا بۆ سەر غەززە، لە قاچ و سەریدا بریندار بووە.

بەهۆی هێرشی ئیسرائیل و بڕانی کارەبای نەخۆشخانەوە، نەتوانراوە چارەسەری بۆ بکرێت.

لە ٧ ی تشرینی یەکەمەوە، زیاتر لە ١١ هەزار کەس لە غەززە مردوون، لەنێویاندا ڕۆژنامەوان هەن.

بەگوێرەی کۆمیتەی داکۆکی لە ڕۆژنامەوانان (CPJ)، لە دەسپێکی شەڕەکەوە، لانی کەم ٤٠ ڕۆژنامەوان و کارمەندی میدیایی کوژراون.