پەیامی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) بۆ ٨ی مارس

دەستەى بەڕێوەبەریی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێشەوە ڕایگەیاند، لە سەدەی ٢١دا شۆڕشی سۆسیالیستیی دیموکراتیک بە پێشەنگایەتیی ژنان گەشە دەکات و بەرەوپێش دەڕوات.

 

دەستەى بەڕێوەبەریی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک)  بە بۆنەى ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە کەسایەتیی ئافرێنەرانی ئەمڕۆدا، ڕۆژی جیهانیی ژنان لە ژنانی  کوردستان و لە هەموو ژنانی جیهان پیرۆزە  بێت. لە ڕۆزا لوکسەمبۆرگەوە تا کلارا زێتکین، ساراکان، ئێمە بەرخۆدان لە ئایدیۆلۆژیای باڵادەستی دەوڵەت - پیاو و عەقڵییەتەکەیان دەکەین. ئەو بەرخودانە لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژیای ڕزگاریی ژنان پەرەی پێدەدرێت و دەبێتە هۆی تێکۆشانێکی قووڵتر و سڵاو لە تێکۆشانە دەکەین.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:

"ئێمە ٨ی مارس لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین، کە لە هەموو بوارەکان و ئاستەکانی ژیانماندا، لەسەر پارادیگمای فەلسەفەی ژیانی ئازاد، ئازادیی ژنان دەکاتە چەق و ناوەند. ئێمە بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەرایەتیمان پیرۆز دەکەین، لە کەسایەتیی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دا هەڤاڵانمان تۆڵهەڵدان رامان، سۆسن بیرهات، شیلان گۆیی، سۆزدار جودی، ئاواز ورمێ، غەریبە گەزەر و نوژیان ئۆجالان دا بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی ژنان و شۆڕشی مرۆڤایەتیی دەکەینەوە.

خەباتی ژنان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، کە میراتگری خەباتی ژنان و گەلانە لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دژی عەقلییەتی نێر – دەوڵەت، لە قۆناغێکی گرنگ و مێژووییدایە. ئەگەر ژنان بتوانن ئەو ئاستە مێژووییە وەرچەرخێنن بۆ خەباتێکی هاوبەش، بە هێزی بەرخودان و بەرگری و ڕێکخستن، دەبنە سەرکەوتنی ژنان و هەموو مرۆڤایەتی. سووربوون و هەڵوێستی ژنان لە ٨ی مارسدا دەبێتە نیشانەی تێکۆشانی هاوبەش لە دژی هێزە هەژمونگەراکان و سیستمی جەنگ و شەڕانگێزییان، جینۆساید، پاکتاوکاری،  دەستدرێژی، داگیرکاری، تاڵانکردنی سروشت.

مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی بە هۆی گوشاری هێزی نەتەوە - دەوڵەت و عەقڵییەتی باڵادەستی زاڵمانە و ستەمگەرانە، لە هەموو ناوچەکانی جیهان لە دژی ژنان و بە گشتی لە دژی کۆمەڵگە شەڕێکی سەخت و وێرانکەر بەڕێوەدەبات. شەڕی هێزە هەژموونییەکان لە دوای ئەفغانستان، عێراق، لیبیا، یەمەن و سوریا ئێستا لە ئۆکرانیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی نوخبەی هێزپارێزەکان بەردەوامە. دیسانەوە باجی ئەو جەنگە بەسەر ژنان و کۆمەڵگادا دەسەپێنرێت و لێیاندەسەنرێت، کە بوونەتە بەندکراوانی سیستمی دەوڵەت – نەتەوە. عەقڵییەتی پیاوسالاری دەستکەوتەکانی ژنان بە بەربەست لە بەردەم گوڕدان بە باڵادەستیی خۆیان دەزانن و بۆ ئەوەش هەموو جۆرە هێرش و دڕندەیەک ئەنجام دەدەن. لە توندوتیژی، کوشتن و جینۆسایدی جەستەیی و بۆ شەڕی دەروونی و تایبەت، لە دەستدرێژیی سیستمەوە بۆ شوێنی کار، ماڵە تایبەتەکان و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، چەرخێکی خۆکوژی لەلایەن سیستمی پیاو – دەوڵەتی زایەندپەرەست بەرامبەر بە ژنان و لە کەسایەتیی ژنان دا دژ بە هەموو کۆمەڵگا بەڕێوەدەبرێت. لە دژی ئەو چەرخ و بازنە خۆکوژییە فراوانکردنی بەرخۆدانی ژنان، ڕێکخستنەکانیان، خۆپاراستن و بەرەی خەبات پێویستە، دەبێت ئەوە لەلایەن هەموو ژنێک وەک ئەرکێک سەیر بکرێت و جێبەجێی بکەن و لە هەموو ساتێکی ژیاندا تێکۆشانی بۆ بکەن.

گەورەترین و دژوارترین شەڕی ئەمڕۆ، لە کوردستان لەسەر ئەو جوگرافیایەدا بەڕێوەدەچێت، کە ڕێگای چارەسەرکردنی کێشە جیهانییەکان و هێڵی ئازادیی ژنان تیایدا بەرەو پێش دەچێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پاکتاوکار بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان - باخچەلیی فاشیست گەورەترین دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژنانی کورد و لە کەسایەتیی ژنانی کورددا بەرامبەر بە هەموو گەلانی ناوچەکە بەڕێوەدەبەن. لە کەسایەتیی ئەردۆغان – باخچەلی دا عەقڵییەتی دەسەڵاتداری پیاو – دەوڵەت لە دژی ژنان و کۆمەڵگە زۆر بە ئاشکرا ئەنجام دەدرێت و دەبینرێت. تۆڵەی ئەو دوژمنایەتییە گەورەیەشیان بە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەرایەتیمان ئەنجام دەدەن. سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە و سیاسەتی پاکتاوکردنی ژنان لە باکوری کوردستان تاوەکو ڕۆژئاوا،  باشور و بەتایبەتی شەنگال و مەخمور لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بەردەوامە. ئامانجی سەرەکیی سیاسەتی پاکتاوکردن، لە ناوبردنی هێز و ئیرادەی کوردە ئازادەکانە، کە لەسەر بنەمای ئازادیی ژنان گەشە دەکات و کاریگەریی لەسەر جیهان دروستکردووە. وەک ژنانی کورد دەبێت تێکۆشانمان لە دژی هێرشە نامرۆڤانە و نائەخلاقییەکانی دەوڵەتی تورک زیاتر بکەین.

لە کوردستان ڕێگای پوچەڵکردنەوەی سیاسەتەکانی پاکتاوکردن، تێکشکاندنی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی و کۆتاییهێنان بە ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە بە بەرزکردنەوەی هێڵی بەرخۆداندا تێدەپەڕێت. تێکۆشانی بزووتنەوەی ئازادی، کە ٥٠  ساڵە بە ڕۆحی نەورۆز بەڕێوەدەچێت و لەسەر پێداگری لەسەر ئەم هێڵە و بە ڕاستیی پێشەنگایەتیی قارەمانە گەورەکانی ژنان گەیشتووەتە ئەمڕۆ و خۆی کردووە بە کارەکتەرێکی خەباتی جیهانی. ئێمە وەک پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک)، لەسەر ئەو بنەمایە  ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەینە ناوەند و چەقی تێکۆشانمان و بەرەوپێشبردنی. ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک و یەکسان بە ئازادیی ڕێبەرایەتیمان بونیات دەنرێت و دەپارێزرێت. ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان ڕۆحی تێکۆشانی ٨ی مارسی لە سەر بنەمای ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژنان پەرەپێدا و واتاداری کرد و گەیاندییە ڕاستیی ڕێپێوانی ئازادی لەگەڵ ژنان، بۆیە ئێمە وەک ژنانی کورد و شۆڕشگێڕانی هێڵی ئاپۆیی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادیی خۆما دەزانین.

هەڵمەتی "لە دژی پاکتاوکردنی ژنان کات کاتی پاراستنی ژنان و کۆمەڵگای ئازادە" و هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" لە سەر بنەمای ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتیمان، بەرەوپێشبردنی تێکۆشانی ژنان و بەرخۆدانی گەلان پەرەی پێدرا. بە ڕۆح و ئیرادەی تێکۆشانی ٨ی مارسی ژنان و بە ڕۆحی و ئیرادەی جەژنی نەورۆزی گەلان، سەرەتا ژنانی کورد و گەلەکەمان لە دەوری هێڵی ڕێبەرایەتیمان بوونە بازنەیەک لە ئاگری ئازادی و بە پێداگری و بڕیاری خۆیانەوە بۆ بڵندکردنەوەى تێکۆشان و پێداگری لە لەسەر پاراستنی ژیانێکی ئازاد و شکۆدار بە هەڵوێستێکی بەهێزیان نواند و وەڵامی پێویستی هێزە داگیرکەر و چەوسێنەرەکانیش دەدەنەوە.

لە سەرەتای مانگی ئادارەوە ژنان لە سەرتاسەری کوردستان و جیهان، خاوەنداری لە ڕۆژی خۆیان دەکەن و بە چالاکیی جۆراوجۆر لە سەرپێن. ژنان لە هەموو نەتەوە و قەوارە جیاوازەکانەوە بە ڕەنگ و زمان و کولتووری خۆیان بەشدارییان لە چالاکییەکاندا کرد. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ژنان خاوەنداری لە بەهای ژنان و ژیان دەکەن و دەیپارێزن. لە هەمان کاتدا ئاوات و خواستی ئەو ژنانە زیندووکردنەوەی میراتی کلارا و ڕۆزا و ساراکانە، ک ئەوەش بە مانای ئەوەیە سەدەی ٢١ بە پێشەنگایەتیی ژنان دەبێتە سەدەی  زیندووکردنەوەى شۆڕشی سۆسیالیزم.

لەسەر بنەمای ئەم باوەڕە بەهارێکی تری ژنان و گەلان بەڕێدەکەین و تیادا دەژین. ئێمە پەیوەستبوون و تامەزرۆیی و پەرۆشی بۆ ئازادی، کە لە دڵ و مێشکی هەموو ژنێکی بەرەنگار و بەرخودێردایە، رۆژی تێکۆشان، رەنج، فیداکاری و قوربانیدانی گەورەی گرانبەهای ٨ی مارس لە هەموو ژنانی سەرتاسەری جیهان، کە بۆ بەرەوپێشبردنی شۆڕشی ژنان و مرۆڤایەتی تێدەکۆشن پیرۆز دەکەین. ئێمە وەک پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) دەڵێین، تێکۆشانی ژنان، ژیانی ئازاد و بەرخۆدانیان، شۆڕشی ژنان و مرۆڤایەتی مسۆگەر دەکات. ئێمە بەبۆنەی ڕۆژی خەبات و رابوونی گەورەی ژنان لە رۆژی ٨ی مارس دا بەڵێن و پەیمانی خۆمان بۆ تێکۆشانی ئازادیی ژنان گەورەتر دەکەین، بە بڕیار و پێداگرییەوە لەسەر هێڵی شەهیدانمان و پەیوەستبوونمان بە ڕێبەرایەتیی ئازاد دووبارە دەکەینەوە. رۆژی ٨ی مارس لە هەموو زیندانیانی دۆزی ئازادی و لە کەسایەتیی گەریلاکانی یەژاستاردا لە هەموو شۆڕشگێڕان و جەنگاوەرانی پارێزەری هێڵی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین".

ژ.ت