گەلانی عێراق 'دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان'یان دامەزراند

بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و بڵاوکردنەوەی فکری بەڕێزیان گروپێک لە ڕۆشنبیر، ڕۆژنامەنووس، نوسەر، هونەرمەند و سیاسەتمەداری عێراقی 'دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان'یان دامەزراند.

گروپێک لە ڕۆشنبیر، ڕۆژنامەنووس، نوسەر، هونەرمەند و سیاسەتمەدارانی ئێراقی بە ئامانجی ئازادی رێبەر ئاپۆ دەستپێشخەریەک بۆ بڵاوکردنەوەی فکر و فەلسەفە و داواکاری ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ڕاگەیاندرا. ڕاگەیاندراوەکەی دەستپێشخەریەکە بەم شێوەیە:

"عەبدوڵا ئۆجالان نەک تەنها بۆ کورد، بۆ ئازادی و خوشک و برایەتی گەلان لە ڕۆژهەڵاتیی ناوین تێکۆشان دەکات. هەروەها بۆ مافەکانی ژنان تێکۆشان دەکات. ئێمەش بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هەڵمەتێکمان ڕاگەیاند. لە ڕێگەی چالاکییەکانی کەلتوور و فکر بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی فکری ئۆجالان تێکۆشان بەڕێوەدەبەین و داوای ئازادی جەستەیی ئەو دەکەین. ئۆجالان بۆ دۆزی گەلەکەی ڕەنجێکی گەورەییدا و بۆ مرۆڤایەتیی کە دۆزی ئازادی و ڕزگاری لە دەستی ناهەقی و زوڵم زۆر تێکۆشانی کردووە و هەمیشە بۆ سەرکەوتن تێدەکۆشێت.

٢٦ ساڵە لە زییندانێکی نامرۆڤانەیە. کاتێکی زۆرە لە جیهان، گەلەکەی و گەلانی ڕۆژهەڵاتیی ناوین دوورە و زیاتر لە ٣٠ ساڵە بۆ ئازادی تێدەکۆشێت. فکری عەبدوڵا ئۆجالان بە تێکۆشانی لایەنگر و کادرەکانیی لە نێو گەلەکەی و گەلانی ئازادی جیهان، لە گۆڕەپانی نێو نەتەوەیی دەنگی داوەتەوە و ڕێگری لە داگیرکەران دەکات. تەنانەت ئەوانەشی کە زیندانیان کرد دانوستانی لەگەڵ دەکەن. عەبدوڵا ئۆجالان نە نەتەوەپەرستێکی شۆڤێنی کۆنەپەرستە، نە تونڕەوێکی ئایینیە، چەپێکی دادپەروەر بوو.

گروپێکی ڕۆشنبیر، ڕۆژنامەنووس، نوسەر، هونەرمەند و سیاسەتمەدارین کە بەرگری لە ئازادی و یەکسانی کۆمەڵگە دەکەین، 'دەستپێشخەری ئێراقی بۆ ئازادی ئۆجالان' ڕادەگەیەنین کە بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی فکری ئۆجالان تێکۆشان دەکەین.

کات کاتی ئەوەیە کە هەموو جیهان لەگەڵ ئەم بیرمەندە و سەرۆکی سیاسیی و زیندانییە کە ئازادی دەوێت و تێکۆشانی بۆ دەکات بن، وەک مافێکی پیرۆزی هەموو گەلان، لە هەموو کۆمەڵگەکاندا بە ئازادی و دیموکراسی خۆیان یەکبگرن. کاتی ئەوە هاتووە کە ئەم بیرمەندە مەزنە و گەلەکەی ئازاد بژین".