رێگە نادرێت پەخشان عەزیزی چاوی بە بنەماڵە و پارێزەرانی بکەوێت
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، بەرپرسانی زیندانی ئێڤین ١٥٠ رۆژە رێگە نادەن بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ و رۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی چاوی بە پارێزەرانی بکەوێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، بەرپرسانی زیندانی ئێڤین ١٥٠ رۆژە رێگە نادەن بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ و رۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی چاوی بە پارێزەرانی بکەوێت.
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لەبارەی دۆخی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ و رۆژنامەنووسی کورد پەخشان عەزیزی زانیاری نوێی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ کاربەدەستانی زیندانی ئێڤین ١٥٠ رۆژە رێگەنادەن پەخشان عەزیزی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی ئەنجام بدات.
راگەیەندرا کە لەبارەی قەدەغەی دیدار، پارێزەران ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
پەخشان عەزیزی توێژەری کۆمەڵایەتی، بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ و رۆژنامەنووسی کورد کە خيڵکی شاری مەهابادە لە ٢٣ی تەمووزی٢٠٢٤ لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.