ژنێكی گه‌نج به ناوی رۆزا ئه‌مین به‌ره‌كه‌ت كه به‌ر له هه‌شت ساڵ چه‌ته‌كانی داعش ئه‌ویان به‌دیل گرتبوو و له رۆژئاوا له ده‌ست چه‌ته‌كانی داعش رزگار كرا، دوای هه‌شت ساڵ گه‌ڕایه‌وه بۆ لای بنه‌ماڵه‌كه‌ی له شه‌نگال.
رێوڕه‌سمی بهیهكگهیاندنهوهی رۆزا و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له شه‌نگال به‌ڕێوه‌چوو. دایك، باوك و خوشك و براكانی رۆزا به‌ده‌ستی داعشه‌وه‌ن. مامی رۆزا پێشوازی لێ‌كرد.
به‌ره‌كه‌ت وتی، "٣ی ئابی ٢٠١٤ بۆ هه‌موومان ره‌شترین رۆژه. چه‌ته‌كانی داعش كاتێك په‌لاماری شەنگالیاندا گه‌له‌كه‌مانیان پاكتاو كرد، هه‌موویان له‌یه‌ك دابڕاند. ده‌ستدرێژیان كردنه‌سه‌ر و له بازاڕه‌كان فرۆشتیانن".
رۆزا له درێژه‌دا به‌م جۆره دووا: "ئایدۆلۆژیای چه‌ته‌كانی داعش له باره‌ی ژنانی ئێزدی زۆر روخێنه‌ر بوو. ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونیان ده‌دان. بڕیاریان دابوو ئێمه ببه‌ن بۆ توركیا. به‌ڵام له رێگادا هێزه‌كانی قه‌سه‌ده ئێمه‌یان رزگار كرد. قه‌سه‌ده و هێزه‌كانی ئاسایش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌یان رزگار كرد ئێمه سپاسیان ده‌كه‌ین و ماڵیان ئاوا بێت. هێزه‌كانی ئاسایش ئێمه‌یان برده كه‌مپی كۆبانێ كه ئێزدیه‌كانی تێدا ده‌مێننه‌وه. له‌گه‌ڵ ریش سپی ئێزدیه‌كان شێخ فاروق قسه‌یان كرد. دواتر منیان هێنایه‌وه بۆ شه‌نگال بۆ لای بنه‌ماڵه‌كه‌م. من سپاسیان ده‌كه‌م.
كاتێك بنهماڵهكهمم بینیه‌وه زۆر دڵخۆش بووم. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من دایكی خۆمم نه‌بینی هێشتا خه‌مگینم. به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دام قه‌سه‌ده دایكیشم رزگار ده‌كات و من پێشوازی لێده‌كه‌م".
دایه‌گه‌وره‌ی رۆزا خه‌نسێ خه‌ڵه‌فیش سپاس و پێزانینی بۆ هێزه‌كانی قه‌سه‌ده و ئاسایش ده‌ربڕی.
خاڵی رۆزاش وتی، "چه‌ته‌كانی داعش ته‌واوی بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌دیل گرت. ٢ خوشك و برایه‌كی رزگار كران. ئێستا دایكیان ماوه. باوك و چه‌ند برایه‌كیشی ماون. رۆزا مانگێك بوو رزگاركرابوو. له رۆژئاوا له هه‌رێمی ئێزدیه‌كان ده‌مایه‌وه. سپاسی ئه‌وانه ده‌كه‌م كه هاوكاریان كردووه".
هـ . ب