رێژه‌ی دامه‌زراندن و كاركردنی ژنان هێنده‌ی نیوه‌ی پیاوانه‌!

به‌پێی راپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ی توئیك رێژه‌ی دامه‌زراندن و كاركردنی ژنان هێنده‌ی نیوه‌ی دامه‌زراندنی پیاوانه‌.

ده‌زگای ئاماری توركیا (توئیك) له‌ چواری ئاداردا له‌ راپۆرتی خۆی به‌ ناوی ‘دۆخی ژنان له‌ ٢٠٢١دا به‌ پێی ئاماره‌كان‘ باسی دۆخی ژنان له‌ ناو كۆمه‌ڵگای كردووه‌.

سه‌رباری ئه‌وه‌ی نیوه‌ی ژماره‌ی دانیشتووان ژنه‌، به‌پێی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی ١٥ ساڵه‌وه‌یه‌، رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كار ده‌كه‌ن له‌سه‌دا ٢٦.٣یه‌ و رێژه‌كه‌ بۆ پیاوان له‌سه‌دا ٥٩.٨ه‌.

كه‌مترین رێژه‌ی دامه‌زراندنیش له‌ شاره‌كانی مێردین، ئێلیح، شڕنه‌خه‌ و زۆرترین رێژه‌ش له‌ شاره‌كانی ته‌كیرداغ، ئه‌دینه‌ و كركه‌لاره‌لیه‌.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ منداڵیان هه‌یه‌، له‌ كارداده‌بڕێن. له‌ ناو ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه‌ منداڵی خوار ته‌مه‌نی سێ ساڵیان هه‌یه‌ رێژه‌ی كاركردنی ژنان له‌سه‌دا ٢٥.٢ه‌.

به‌پێی ئاماره‌كان ئاستی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی ژنان كاتێك زیاتر ده‌بێت، رێژه‌ی دامه‌زراندن و كاركردنیشیان له‌ بازاڕی كاردا زیاتر ده‌بێت.

به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵی ٢٠٠٧ رێژه‌ی په‌رله‌مانتارانی ژن سه‌دا ٩.١ بوو، به‌ڵام ساڵی ٢٠٢١ رێژه‌كه‌ بووه‌ به‌ به‌ له‌سه‌دا ١٧.٤. پێویسته‌ بوترێت له‌ ناو ٦٧ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ رێژه‌ی ژنان له‌سه‌دا ٢٥ه‌ و  له‌ ناو پارته‌كاندا ئه‌وه‌ به‌رزترین رێژه‌یه‌.

هـ . ب