سەدان شەڕڤانی یەپەژە مەراسیمێکی سەربازییان بۆ ٨ی مارس ئەنجامدا

یەکینەکانى پاراستنى ژن (یەپەژە) بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێشەوە لە ڕەقا بە بەشداریی سەدان ژنە شەڕڤان مەراسیمێکی سەربازییان ئەنجامدا.

فەرماندەکان و شەڕڤانانی یەکینەکانى پاراستنى ژن (یەپەژە) بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێشەوە مەراسیمێکی سەربازییان ئەنجامدا.

لە مەراسیمەکەدا سەدان شەڕڤانی ژن لە ئەنجوومەنە سەربازییەکانی منبج، ڕەقا، تەبقا، عەین عیسا و کۆبانێ ئامادەبوون.

لە مەراسیمەکەدا، ئەنجوومەنە سەربازییەکان دیارییان پێشکەشی یەکتر کرد و گروپی مۆسیقاش بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.

هەروەها بەڕێوەبەرانی دەزگاکان و نوێنەرانی حزبیش ئامادەیی مەراسیمەکە بوون.

ژ.ت