شاندی دەم پارتی و تەژەئا سەردانی یەکێتی ژنانی کوردستانیان کرد

شاندی دەم پارتی و تەژەئا لە بەردەوامی زنجیرە سەردانەکانیان لە باشووری کوردستان، سەردانی یەکێتی ژنانی کوردستانیان کرد و جەختیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندی ژنانی هەر چوار بەشی کوردستان کردەوە.

شاندی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد و دەم پارتی باکووری کورستان، لە شاری سلێمانی، سەردانی یەکێتی ژنانیان کرد و لەلایەن کافییە سلێمانەوە پێشوازیان لێکرا.

شاندە کە پێکهاتووە لە هەریەک لە نەورۆز ئایساڵ، پەرلەمانتاری دەم پارتی- شرناخ، گوڵجان کاچماز پەرلەمانتاری دەم پارتی- وان و ئایشە ئاجار، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، کە لەهەمان کاتدا ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازادە و حەکیم خەتیب، ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری کوردستان.

سەیوان ڕۆستەم ئەندامی یەکێتی ژنانی کوردستان سەرەڕای بەخێرهاتنی شاندەکەی باکووری کوردستان، لە دانیشتنەکەدا جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستان کردەوە و وتی: "پێوتستە هەوڵی زیاتر بدەین پرسی ژنان و نەتەوەکەمان بەرەو پێشەوەبەرین، ئێمە لەو باوەرەداین کێشەکانی ژنان لە هەموو پارچەکانی کوردستان وەکو یەکە بۆیە گرنگە  هەوڵبدەین زیاتر پێکەوە پەیوەندیەکانمان پەرە پێ بدەین و چارەسەری بخوڵقێنین".

هەروەها لە لایەن شاندەکەوە پرسی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باشووری کوردستان و گرنگی ئازادیی فیزیکی ڕێبەر ئۆجالان خرایە بەر باسەوە.