شەهید فیدان دۆغان بەبیر هێنرایەوە
نوێنەری پاریسی کەنەکە، فیدان دۆغان، کە لەگەڵ ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمز لە پاریس کۆمەڵکوژ کران، لە سەر گۆڕەکەی بەبیر هێنرایەوە.
نوێنەری پاریسی کەنەکە، فیدان دۆغان، کە لەگەڵ ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمز لە پاریس کۆمەڵکوژ کران، لە سەر گۆڕەکەی بەبیر هێنرایەوە.
فیدان دۆغان (ڕۆژبین)، نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە پاریس کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لەگەڵ یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە ساکینە جانسز (سارا) و ئەندامی بزووتنەوەی گەنجانی کورد، لەیلا شایلەمەز (رۆناهی)، لە گەڕەکی خوپۆن لە ناوچەی ئەلبستانی مەڕەش لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە. وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی، حالیدە تورکئۆغڵو، جێگری هاوسەرۆکانی دەبەپە نارین گەزگۆر، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی دەبەپە، چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد تەژەئا، ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری ناوەندی دەم پارتی و دەبەپەی شار و ناوچەی دیلۆک، سەمسور و ئورفا و زۆر کەسی دیکە، بەشداری یادکردنەوەکە بوون.
پاش خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان، پاکیزە سینەمیلیئۆغڵو ئەندامی ئەنجومەنی دەم پارتی بەیاننامەیەکی خوێندەوە و وەبیری هێنایەوە کە هێشتا کۆمەڵکوژییەکە ڕوون نەکراوەتەوە. پاشان نارین گەزگۆر قسەی کرد و وتی: "فیدان دۆغان ئازادیخواز بوو، ژنێک بوو هەستی ژن و وڵاتپارێزی بەرز بوو، ئەمەش هۆکاری کۆمەڵکوژی هەر سێ ژنە تێکۆشەرەکە بوو."
هەروەها حالیدە تورکئۆغڵو بەبیری هێنایەوە کە ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز لە پاریس لە کاتی پڕۆسەی دیالۆگدا کۆمەڵکوژ کران و وتی: "بەتایبەت حکومەتی فەرەنسا کە بڕیار بوو دۆسیەکە ڕوون بکاتەوە، بەداخەوە تا ئێستاش راستیەکانی ئاشکرا نەکردووە."
حالیدە تورکئۆغڵو ئەوەشی وت کە هێرشکردنە سەر ژنان هێرشە بۆ سەر ئازادی هەموو ژنان و وتی: "بە شەهیدکردنی ساکینە و فیدان و لەیلا عەقڵیەتی نەتەوە دەوڵەت بوونی هەیە."
لە میانی یادکردنەوەکەدا ژنان دەستە گوڵیان لەسەر گۆڕی فیدان دۆغان دانا و دواتر مەراسیمی یادکردنەوەکە کۆتایی هات.