'شەهید سارا بۆ ئێمە خوداوەندی بەرخۆدانە'
فەرماندەی یەژاستار ئەسرین سەمسور و گەریلای یەژاستار سارا سەردار شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریسیان بەبیر هێنایەوە و ڕایانگەیاند کە شەهید سارا هەم بە بوونی خۆی و هەم بە بەرخۆدانی مانای بە تێکۆشانی ئازادی بەخشی.
فەرماندەی یەژاستار ئەسرین سەمسور و گەریلای یەژاستار سارا سەردار شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریسیان بەبیر هێنایەوە و ڕایانگەیاند کە شەهید سارا هەم بە بوونی خۆی و هەم بە بەرخۆدانی مانای بە تێکۆشانی ئازادی بەخشی.
ئەسرین سەمسور فەرماندەی یەژاستار و سارا سەردار گەریلای یەژا ستار لە ١٢هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریسدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵێ فورات دا قسەیان کرد.
فەرماندەی یەژا ستار ئەسرین سەمسور وەبیری هێنایەوە کە شەهید سارا (ساکینە جانسز) لە هەلومەرجێکی زۆر قورسدا بەشداری تێکۆشان بووە و وتی: "کەس چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد بزووتنەوەیەکی وەک پەکەکە لە کوردستاندا سەرهەڵبدات. بەتایبەتی کەس چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد کە لەناو ئەم بزووتنەوەیەدا، ژنان بتوانن ڕەوڵ و پێگەی خۆیان هەبێت، هەڤاڵ سارا، سەرەڕای هەموو جۆرە سەختییەک، بە بەرخۆدانی خۆی لە کوردستان تێکۆشانێکی بەهێزی بەڕێوەبردووە، توانیویەتی پێشەنگایەتی تێکۆشان بکات. هەڤاڵ سارا وەک نموونەی ژنی ئازاد لە سەر بنەمای فەلسەفەی ڕێبەرئاپۆ لە هەموو جیهاندا دەناسرێت. زۆر کەس ناوی هەڤاڵ سارایان بۆ خۆیان هەڵبژاردووە، بەڵام دوای شەهیدبوونی ئەم ناوە زیاتر مانادار بووە. ئەمە نیشاندەری ئەوەیە هەڤاڵ سارا فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆی لە کەسایەتی خۆیدا خوڵقاندبوو.
هەڤاڵ سارا بە بوون و بەرخۆدانی خۆی زیاتر مانای بە تێکۆشان و ئازادیی بەخشی. ڕێبەر ئاپۆ شەهیدبوونی هەڤاڵ سارای بە دووهەمین کۆمەڵکوژی دێرسیم وەسف کردووە. ئەم پێناسەیە مانایەکی مێژوویی و قووڵی هەیە. ئیرادەی هەڤاڵ سارا بوو بە مایەی ئیلهام بەخش بۆ گەلی کورد. ڕێبەر ئاپۆ بەساڵانە بە سارای گوتبوو، تۆ دەبیتە ژنێکی ناسراو لە جیهاندا. چونکە ڕێبەر ئاپۆ ژیان، توانا و وزەی هەڤاڵ سارای بینیبوو. بەڕاستی هەڤاڵ سارا لە هەموو جیهاندا بە پێشەنگی ژنانی ئازاد دەناسرا. سەرەڕای هەموو سەختییەکان، بەرخۆدانێکی گەورەی نیشان دا و تێکۆشانی خۆی لەگەڵ هەمووان هاوبەش کرد. وەک شەڕڤانێکی پەکەکە و پاژک ڕێز و دڵسۆزیەکی زۆرمان بۆ هەڤاڵ سارا هەیە. لەسەر ئەم بنەمایە دەمانەوێت باشتر ژیانی بناسین و تێکۆشانی بە ڕێبازی خۆمان وەربگرین. شەهید سارا هێمای ئیرادە و وەفادارییە. ژیان و شەهیدبوونی هەڤاڵ سارا بووە هۆی لەدایکبوونی هەزاران سارا. ئێمەش بەو ئیلهامەوە لە تێکۆشانداین.
تێکۆشانی خۆمان بۆ تۆڵەسەندنەوەی هەڤاڵانمان پەرە پێدەدەین
هەروەها سارا سەردار گەریلای یەژا ستار ڕایگەیاند کە شەڕی تۆڵەسەندنەوەی هەڤاڵانی پێشەنگماندا تێکۆشانمان چڕتر دەکەنەوە و وتی: "هەڤاڵ سارا یەکێک بوو لەو هەڤاڵە ژنانەیە کە بۆ یەکەمجار بەشداری پەکەکە بوو. تێکۆشانێکی گەورە لە کوردستان دەستی پێکرد، بەهەزاران ژن لە تێکۆشانی هەڤاڵ سارا ئیلهامیان وەرگرت و پەیوەندییان بە تێکۆشانی ئازادییەوە کرد. لە سایەی تێکۆشانەکانی شەهید سارا، ژنان فێری بەرخۆدان بوون و هەم لە بزووتنەوە و هەم لە کۆمەڵگادا هێزی خۆیان ناسیەوە. هەڤاڵ سارا یەکێکە لەو ژنانەی کە بۆ یەکەمجار پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە. پارتیمان پەکەکە پارتی ژنانە. بۆیە ئێمە بەرپرسیارێتیکی گەورەمان لە ئەستۆدایە. ئەمڕۆ لە سایەی هەڤاڵانی شەهیدمان گەیشتوینەتە ئەم ئاستە. هەر شەهیدێک دەبێتە بیانوو بۆ ئەوەی تێکۆشانمان بەرفراوانتر بکەین. هەروەها چالاکی فیداییانەی هەڤاڵان ئاسیە عەلی و ڕۆژگەر هێلین نیشاندەری ئەوەن. ئێمە وەک گەریلاکانی یەژا ستار ئەو بەڵێنەی بە هەڤاڵانی شەهیدمان داوە جێبەجێ دەکەین و بە دڵنیاییەوە کوردستانێکی ئازاد پێک دەهێنین."