لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسدا لە قامیشلۆ ژنان رێپێوانی جەماوەرییان ئەنجامدا
بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار بە هەزار ژن لە شاری قامیشلۆ لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسدا رژانە گۆڕەپانەکان و رێپێوانیان کرد.
بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار بە هەزار ژن لە شاری قامیشلۆ لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسدا رژانە گۆڕەپانەکان و رێپێوانیان کرد.
ژنانی شاری قامیشلۆ بۆ یادکردنەوەی هەر سێ ژنە تێکۆشەر شەهید سەکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان لە گۆڕەپانی عوسمان سەبرییەوە دەستیان بە رێپێوان کرد. رێپێوانەکە لەلایەن کۆنگرەی ستارەوە سازکرابوو.
لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازاد"، "بمرێ فاشیزم"، "بمرێ خیانەت" و "نابۆ خیانەت" وترایەوە. هەروەها لە رێپێوانەکەدا ئاڵاکانی کۆنگرەی ستار و وێنەی شەهیدان سەکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان بەرزکرانەوە.
رێپێوانەکە تا گۆڕەپانی شەهید روبار بەردەوام بوو لەوێ گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە. دواتر بە خولەکێک بێدەنگی رێز لە گیانبەختکردووانی شۆڕش گیرا و پاشانیش بە نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار شاها خەلیل وتەیەکی پێشکەش کرد.
شاخا خەلیل باسی لەوەکرد کە ئەمڕۆ رۆژی تێکۆشانە، لەبەر ئەوەی رۆژ رۆژی شەهیدبوونی شەهید سەکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغانە و بەم جۆرە بەردەوامە: "شەهید سەکینە جانسز لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو. دوژمنیش بۆ ئەوەی تێکۆشان تێکبشکێنێت هەڤاڵ سەکینە جانسز و هەڤاڵانی لە رێگەی کۆمەڵکوژییەوە لە پاریس شەهید کرد. هەروەها ئەو پرۆسەیەی کە ئێستا لە ناوماندا بەڕێوەدەچێت گەورەترین وەڵامە بۆ دوژمن. ئیرادەی ئێمە سەردەکەوێت و تەکنەلۆژیای قورسی دوژمن بە ئیرادەی ئێمە تێکدەشکێت. بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ ئێمە تۆڵەی شەهیدانمان دەکەین و دۆزی شەهیدان دەگەیەنینە ئەنجام. لە کۆتایی دەڵێین هەرگیز چارەسەری نایاتە ئاراوە، ئەگەر رێبەر ئاپۆ بە شێوەی جەستەیی لە زیندان ئازاد نەکرێت.
دواتریش لە کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە شاری دێرک شادیە ئەل یوسف ئەوەی خستەڕوو کە پشتی شەڕڤانانی خۆیان دەگرن کە لە بەرامبەر هەموو جۆرە پەلامارێک وەستاونەتەوە و رایگەیاند، "لە سەرەتادا دەڵێین کە شەهیدان سەکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان بۆ ئێمە دەبنە تروسکایی ئازادی. هاوکات هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکەمان و خەڵکی مەدەنی شەڕمەزار دەکەین. لەهەمان کاتدا بەردەوام دەبین لە تێکۆشان و ژیانێکی بێ وڵات قەبوڵ ناکەین".