بە دیمەن

سنوور گەلاوێژ : سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی ڕێگای ڕزگارییە

سنوور گەلاوێژ ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کەژار ڕایگەیاند: "سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی ڕێگای ڕزگاری ژنانە.

دەنگی ئازادی ژن دەگەیەنینە هەموو شوێنێک

ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوبەری کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) سنوور گەڵاوێژ لە بارەی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە گەڵ ژن تیڤی قسەی کرد.

سنوور گەلاوێژ ڕایگەیاند؛ دەوڵەتی ئێران لە قەیرانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا گەل بە بەرپرسیار دەزانێت بۆیە بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگا و ڕێگری لە بەشداربوونی ژنان دەکات و لە هەموو بوارەکانی ژیان و بوارە کۆمەلایەتی و سیاسییەکاندا دووریان دەخاتەوە.

سنوور گەلاوێژ ئاماژەی بەوەشکرد کە دەوڵەتی ئێران دەیەوێت ژنان گۆشەگیر بکات و مەسەلەی ژنان بۆتە گرێەکی کوێر و وتی: "لەلایەک بەهەموو توانایەوە هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگا و لەلایەکی دیکەوە ژنان لەبەرامبەردا درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن.

هەروەها سنوور ڕایگەیاند؛کە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی هیوای ڕزگاری ژنانە لەو قەیرانەی لەماوەی ٤٠ساڵ دەسەڵاتدارانی ئێران ڕووبەڕووی کۆمەڵگایان کردووتەوە، بۆیە ژنان بەشێوەیەکی زۆر بەهێز بەشدارییان لە سەرهەڵدان کرد.

سنوو لە دریژەی قسەکانیدا وتی: "ڕژێم دین وەک چەکێک لە دژی کۆمەڵگا بەکاردەهێنێت و بە وتنی 'دژایەتیکردن لەگەڵ دین' مافی دادگایی کردن و لێپرسینەوە لە هەموو بوارەکاندا بە خۆی دەدات.

"دەنگی ئازادی ژن دەگەیەنینە هەموو شوێنێک"

سنوور گەلاوێژ وتی: "ڕژێمی ئێران هەمیشە سێدارەی وەک ئامرازێکی گرنگ بۆ سەرکوتکردنی دەنگی بەرزی ئازادی، بەرهەڵستکاران و ناڕازییان بەکارهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە کەژار و پەژاک هەڵمەتی "نا بۆ سزای لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیانێکی ئازاد"یان لە دژی زوڵم و لەسێدارەدانەکان کە لەم ساڵانەی دواییدا زیادی کردووە، دەست پێکردووە و وتی، ئامانج لەم هەڵمەتە ئەوەیە دەنگی ئازادی بگەیەننە هەموو شوێنێک و ئەم تێکۆشانە بگەیەننە هەموو چین و توێژەکانی دیکە و پەرەی پێ بدەن."

سنوور لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای ئەو هەموو ستەم و هێرشانە، کۆمەڵگای ژنان قەد لە تێکۆشان نەوەستاوە و وتی: "وەک سەرۆک ئاپۆ دەڵێت، ئەم سەدە سەدەی ئازادی ژنە. گەورەترین نیشانە و بەڵگەی ئەم قسەیە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییە، کە لە ڕۆژهەڵاتدا ئەزموون دەکرێت."