سیاسەتمەدارانی سویسرا بە بۆنەى ٨ی ئادارەوە پەیامی پشتیوانیان بۆ گوڵتان کشاناک بڵاوکردەوە

سیاسەتمەدارانی سویسرا پەیامی پشتیوانیان بۆ گوڵتان کشاناک هاوسەرۆک شارەوانیی پێشووی گەورە شاری ئامەد بڵاوکردەوە، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە زیندانیکراوە.

سیاسەتمەدارانی سویسرا بە بۆنەى ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێشەوە پەیامی پشتیوانیان بۆ گوڵتان کشاناک هاوسەرۆک شارەوانیی دیلکراوی ئامەد بڵاوکردەوە.

پەرلەمانتارانی سویسری لە کۆمیتەى پردی برایەتیی زوریخ – ئامەد، بۆ پشتیوانی لە گوڵتان کشاناک هاوسەرۆک شارەوانیی پێشووی ئامەد، کە ماوەى ٤ ساڵ لە زینداندا دیلکراوە، پەیامی پشتیوانیی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە.

لە ڤیدیۆییەکەدا هەر یەک لە کۆرین موچ سەرۆکی حکومەتی کانتۆنی زوریخ، کارین ریکارت وەزیریی ئاسایشی حکومەتی کانتۆنی زوریخ، کاترینا پریلیسز هوبیر پەرلەمانتاری حیزبی سەوزی زوریخ، سەلینا ڤیدمیر پەرلەمانتاری حیزبی سۆسیالی دیموکراتی زوریخ و رێبەکا ویلەر هاوسەرۆکی گشتیی حیزبی سۆسیال دیموکرات پەیامی پشتیوانییان بۆ گوڵتان کشاناک بڵاوکردووەتەوە.

ژ.ت