تاژێ یادی دایە ئوڤەیشی کردەوە

بزووتنەوەیی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە ساڵیادی کۆچی دوایی دایە ئۆڤەیش ئۆجالان، دایکی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ڕایگەیاند، "دایە ئوڤەیش لە کەسایەتی خۆیدا نوێنەرایەتیی کولتوری هەزاران ساڵەی ئێمەى کردووە".

بزووتنەوەیی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە ساڵیادی کۆچی دوایی دایە ئۆڤەیش ئۆجالان، دایکی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ڕایگەیاند، "دایە ئوڤەیش لە کەسایەتی خۆیدا نوێنەرایەتیی کولتوری هەزاران ساڵەی ئێمەى کردووە".

بزووتنەوەیی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە دامێنەکانی تەل عوزێر لە شەنگال بە ڕاگەیەندراوێک یادی دایە ئۆڤەیش، دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کردەوە و راگەیاندراوەکەیان لەو بارەیەوە لەلایەن مامۆستا خالیدە خالید خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ساڵیادی کۆچی دوایی دایکی ڕێبەر ئاپۆدا، ئێمە لە بزووتنەوەیی ئازادی ژنانی ئێزدی بە ڕێزەوە یادی  دایە ئوڤەیش دەکەینەوە. دایە ئوڤیش لە کەسایەتیی خۆیدا نوێنەرایەتیی کولتوری هەزاران ساڵەی ئێمەی کرد. بە بەردەوامی لە بەرامبەر ناهەقییەکانی دەسەڵاتدا کاردانەوەی هەبوو و لە دژی زوڵمی دەسەڵات تێدەکۆشا. ڕۆحە خۆڕاگر و بەرەنگار و وڵاتپارێزییەکەى هەمیشە بە هێز و لە پێش بوو.

بۆ ئەوەش ئەمڕۆ دایە ئوڤەیش بووە بە پێشەنگ و نموونە بۆ هەموو دایکانی ئێزدی. وەک چۆن لە مێژووی ئێزدیماندا ژنان و دایکان لە پێناو ئازادی، ئاشتی و تەبایی و پێکەوەیی هەمیشە لە دژی سیستمی دەسەڵاتدار وەستاونەتەوە و هەرگیز سەریان بۆ دانەنواندووە، تەنانەت بەرخودانیان دەپاراست و ڕێپێوانی ئازادییان ڕێکدەخست، دایە ئوڤەیشیش تیاندا بەشدار بوو. کاتێک دەڵێین، 'ژن ژیانە'، مێژووش بۆ  خۆی شایەتیی ئەوە دەدات. کولتوور، باوەڕ، زمان، ئەخلاق، ڕۆحی مرۆڤایەتی و حەقیقەت و راستی لە لایەن ژنان و دایکانەوە پارێزراوە، بۆیە ژنان و دایکان ئێستا پارێزەران و پاسەوانانی ژیانن. ئەوانەشی لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا وڵات و کۆمەڵگاکەیان بەڕێوەدەبەن ژنان و دایکانن، کە لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرش و پەلامارێکی دوژمنان دا دەوەستنەوە و بەهاکانمان دەپارێزن.

ئەم ڕاستییە دیسان لە کەسایەتیی دایە ئوڤەیش و دایە گوڵێ و لە هەموو ژنان و دایکانی ئاشتیدا جارێکیتر خۆیان دەخەنەوەڕوو، بۆ ئەوەش هەرچییەک دەبێت با ببێت، ئێمە بەبێ ڕاوەستان و پسانەوە درێژە بە هێڵی بەرخۆدانی خۆمان دەدەین و ڕێپێوانی ئازادی لە سەرتاسەری جیهاندا پەرە پێ دەدەین. ئێمە ژنان و دایکانی ئێزدی دووبارە دەڵێین، رەحمەتی خودا لە دایە ئوڤەیش بێت و شوێنی بەهەشتی بەرین دەبێت. با دڵ و رۆحت شاد بێت. ئەمڕۆ هەزاران ژنی ڕێکخستنکراو ئازایانە تێکۆشان بۆ ئازادیی ژنان و رێبەر ئاپۆ دەکەن. بە پێشەنگایەتیی دایە ئوڤەیش ئەمڕۆ گوڵی ژیان بە خۆشەویستیی ئازادی گەشە دەکات".

ژ.ت