"تێکۆشانمان تا رێکخستنی شۆڕشی ژنان بەردەوام دەبێت"

گەریلاکانی یەژا ستار ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆزکرد و ڕایانگەیاند، لە سایەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە تێکۆشانی ژنان بەم ئاستە گەیشتووە. داواشیان لە ژنانی گەنج کرد بۆ سەرکەوتنی شۆڕش بەشداری ریزەکانی بەرخودان ببن.

گەریلاکانی یەژا ستار لە چیاکانی کوردستان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازییان لە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان کرد.  گەریلاکانی یەژا ستار باسی تێکۆشانی ژنان و بەرخۆدانی ئەم دواییە و دەستکەوتەکانیان کرد.

گەریلا ئەلەفتەریا ئارین وتی: "ئێمە قەرزداری سارا و دەلالەکانین، کەو تێکۆشانیان گەیاندە ئەم ئاستە. ئاستی تێکۆشانی ژنان، ئەنجامی رەنج و تێکۆشانی هەڤاڵە شەهیدەکانمانە. بەم بۆنەیەوە جارێکیتر بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵ سارا دەکەمەوە. بێگومان ئێمە ئامانجەکانی هەڤاڵ سارا بەدی دەهێنین. لە هیچ شوێنێکی تری جیهاندا سوپایەکی ژنانی هاوشێوەی سوپای ئێمە نییە.

هەموو ئەوانە بەهۆی خەبات و تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ و شەهیدانەوەیە. ئێمەش تا کۆتایی درێژە بە خەباتی ڕێکخستنکراومان دەدەین.  تۆڵەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان دەکەینەوە و لە شەڕی دژ بە دوژمن دا سەردەکەوین. من لێرە داوا لە ژنان دەکەم، با ناوچەکانی خەبات و تێکۆشان پڕ بکەنەوە و خاوەنداری لە ئازادی خۆیان بکەن".

ی مارس بۆ ئێمە هێمای بەرخۆدانە"

گەریلای یەژا ستار ڕۆسیدا دیجلە بۆتان رایگەیاند، ٨ی مارس بۆ ئێمە ڕۆژی بەرخۆدان و تێکۆشانە و وتی: "بە هەڵمەتی ڕێبەرایەتی و دەستپێکردنی تێکۆشانی ژنان ئێمە بەم ئاستە گەیشتووین، کە دەتوانین لە دژی دوژمنی داگیرکەر تێبکۆشین. لە ئێستادا هەزاران ژن لەسەر هێڵی بەرخۆدانی سارا و دەلال و ئازێ-کان تێدەکۆشن. ئێمە پێشەنگی شۆڕش و تێکۆشانی ئازادین. بۆ پاراستنی ئەو رەنجەی  تا ئێستا دراوە دەبێت تێکۆشان بەهێز بکەین. پێویستە ئێمە خۆمان زیاتر بۆ جەنگ ئامادە بکەین.

لە سایەی رەنجی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتووینەتە ئەو ئاستە. ڕێبەر ئاپۆ ئەو کەسەیە، کە ئەم ڕێگا پیرۆزەی پیشان داین، بۆیە ئەگەر قورسیش بێت دەبێت تێکۆشانمان زیاتر بکەین. ئەو تێکۆشانە نابێت تەنها لە ناوچەکانی گەریلادا بمێنێتەوە، دەبێت ژنان، شەڕڤانانی ئازادیی ژنان و ژنانی گەنج تا سەرکەوتنی شۆڕشی ژنان بەشداری لە ریزەکانی بەرخۆداندا بکەن".

"جگە لە ڕێبەر ئاپۆ هیچ کەسێک مافی ژنانی پەسەند نەناسیوە"

گەریلای یەژا ستار روکەن خەبات ئازادی وتی، مانگی مارس مانگێکی تایبەتە و لەسەر ٨ی مارس وتی: "ئێمە شوێنکەوتووی ئافرێنەرانی رۆژی ژنانی زەحمەتکێشی جیهان شۆڕشگێڕانی ئینتەرناسیۆنالیست ڕۆزا لوکسەمبۆرگ و کلارا زێتکینین. وەک یەژا ستار، دەنگمان بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. تێکۆشانی ژنان بە بەهێزی بەڕێوەدەبرێت. جگە لە ڕێبەرایەتی هیچ کەسێک مافی ئافرەتی نەناسیوە و پەسەندی نەکردووە. بە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو کات زیاتر لە ئازادی نزیک بووینەتەوە. بانگەوازی ئێمە بۆ ژنان و بەتایبەتی ژنانی گەنج ئەوەیە، کە ڕوو لە چیاکان بکەن و بەشداری لە ریزەکانی ئازادیدا بکەن".

ژ.ت