تەرمی دوو گەریلای شەهیدی یەژاستار بەخاکسپێردرا
تەرمی دوو گەریلای شەهیدی یەژاستار بەندا ئامەد و دەستینا بۆتان کە ٢٥ ی تەمموز لە ناوچەی بەرواری سێرت شەهیدبوون، بەخاکسپێردرا.
تەرمی دوو گەریلای شەهیدی یەژاستار بەندا ئامەد و دەستینا بۆتان کە ٢٥ ی تەمموز لە ناوچەی بەرواری سێرت شەهیدبوون، بەخاکسپێردرا.
تەرمی گەریلاکانی یەژاستار بەندا ئامەد (سەمرا ئایڤەردی) و دەستینا بۆتان (بیشەنگ دورموش) کە لە شەڕ و بۆردوومانی ٢٥ ی تەمموز لە هەرێمی هەرەکۆلی ناوچەی بەرواری سێرت شەهیدبوون، لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە لە نەخۆخشانە وەرگیرایەوە و بەخاکسپێردرا.
ئامەد
تەرمی گەریلای یەژاستار بەندا ئامەد (سەمرا ئایڤەردی) لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە نەخۆشخانەی پەروەردە و لێکۆڵینەوە سێرت وەرگیرایەوە و برایەوە بۆ ناوچەی بسمیلی ئامەد. تەرمەکە برایە گۆڕستانی سەیران تەپە، بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و دەبەپەی ناوچەکە و نوێنەرانی مەبیا-دەری بسمیل بەشداری مەراسیمەکە بوون.
پاش ڕێوڕەسمی ئایینی تەرمی شەهید بەندا بەخاکسپێردرا.
شەرناخ
تەرمی گەریلای یەژاستار دەستینا بۆتان (بیشەنگ دورموش) لە گوندی نێواڤی سلۆپی بەخاکسپێردرا. بنەماڵەی دورموش پاش پشکنینی دی ئێن ئەی کچەکەیان لە نەخۆشخانە، تەرمەکەیان وەرگرت و لە گۆڕستانی گوندەکە بەخاکیان سپارد.
ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بەشداری مەراسیمەکە بوون.
پێشتر لە ماڵی خۆیان پرسە بۆ دەستیان بۆتان دانرابوو.