تەرمی دوو گەریلای یەژا ستار بەخاک سپێردران

تەرمی دوو گەریلای یەژا ستار شەڕناز کاپلان و ئەمینە کاپلان کە لە ماردین شەهید بوون بە خاک سپێردران.

لە چواری ئاب لە چیای باگۆکی ناوچەی نسێبینی ماردین سێ گەریلای یەژاستار لەیلا گولجو (دیجلە ئەیلەم)، شەکرناز کاپلان (گوڵبەهار مەرجان) و ئەمینە کاپلان (ئەیلەم مونزور) کە لە ئەنجامی بۆردوماندا شەهید بوون، دوێنێ دوای 143 ڕۆژ تەرمی سێ گەریلای یەژاستار ڕادەستی بنەماڵەکانیان کران.

تەرمی کاپلان لە گوندی تلمسی ناوچەی خیزانی بەدلیس بەخاک سپێردرا. بنەماڵەکەی لە ڕێگادا لە زۆر شوێن ڕووبەڕووی ئاستەنگی پۆلیس بوونەوە. هەروەها لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکە ئاینیەکان و شوشتنی تەرمەکە ئاستەنگی کرا و ڕێگری لە بەشداری سەدان کەس کرا کە بۆ بەخاک سپاردنی تەرمەکە هاتبوون. دەستوور درابوو تەنها ئەندامانی بنەماڵەکە بەشداری خاکسپاردنەکە بن.

ئێلح

تەرمی ئەمینە کاپلان لە گۆڕستانی گەڕەکی پەترۆڵی  ئێلح بە خاک سپێردرا. هەروەها بنەماڵەی کاپلان لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگرییان لێکرا بچنە گۆڕستانەکەوە. سەدان کەس کە بۆ پرسەکە کۆبوونەوە گەمارۆدران. لەسەر پێداگری جەماوەر، هەندێک کەس توانیان بەشداری مەراسیمەکە بن. بەڵام جەماوەرێکی زۆر لە دەرەوەی گۆڕستانەکە ڕاگیرابوون. بەبیانوی "ئەمنیەت"ــەوە ڕێگەیان بە ڕۆژنامەنووسان نەدا ڕووماڵی مەراسیمەکە بکەن. تەرمی کاپلان بە شین و گریانەوە بە خاک سپێردرا.