تورکیا پەیمانی لانزارۆتی جێبەجێناکات

پەیمانی لانزارۆتی یەکەم پەیمانی هەرێمییە کە بۆ پاراستنی منداڵان لە گێچەڵ و دەستدرێژی مۆرکراوە. وێڕای ئەوەی تورکیا واژووی لەسەر پەیمانەکە کردووە، بەڵام جێبەجێیناکات.

'پەیمانی ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ پاراستنی منداڵان لە دەستدرێژی و گێچەڵ' لە ١٠ی ئەیلولی ٢٠١١ەوە لە تورکیادا کارا کراوە، بەڵام لەبەرامبەر دەستدرێژی و تاوانە سێکسی لە دژی منداڵان لێپرسینەوەی کاریگەر لە بەرامبەر بکەرانی تاوانی دژ بە منداڵان ئەنجام نادرێت.

لە هەفتەی ڕابردوودا لە نامەیەکدا کە بۆ ژن نیوز نێردرابوو، ئاشکرا کرابوو کە منداڵێک لە مێردین لە کاتی جیاوازدا ٣ کەس دەستدرێژییان کردووەتەوسەر، و بە بەرپرسیار دانرا لە کوشتنی ئەو کۆرپەلەیەیی هێنابوویە دنیاوە بە تاوانی 'کوشتن بە زیندوێتی' لە ١٦ی کانوونی دووەمەوە لە زینداندایە. لە  ڕێگەی پشکنینی دی ئێن ئەیەوە دەرکووتەوە ئەو منداڵە لە ن.چ یەوە، کە یەکێکە لەو کەسانەی دەستدرێژییەکەی کردووە، بۆیە لەدوای ئەوەی گوشار و هەڕەشە لە کەسی قوربانی دەکرێت، نابراویش دەڵێت هیچ سکاڵایەک لە کەسانی دەستدرێژیکەر ناکات، بۆیە دادگا لە ڕێگەی ئیفادەی ناوبراوەوە ئاماژەی بەوەداوە پێویست لێپرسینەوە لەو کەسانە ناکات. دەربارەی ئەو ڕوداوە تەژەئا و پلاتفۆرمی ژنی شاهماران لە مێردین بانگەوازییان بۆ پشتگیردان بەو کەسی قوربانی کرد. هەروەها ئەو لایەنانە باسییان لە پەیمانی لانزارۆتی کرد کە تورکیا واژووی لەسەرکردووە و دوایان کرد تورکیا بەپێی بەرپرسیارێتی بەرامبەر ئەو پەیمانە بجوڵێتەوە.

دۆسییەکانی دەستدرێژی و گێچەڵ لە هەڵکشاندایە

بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی داد لە ساڵی ٢٠٢٣دا سەبارەت بە تاوانی 'گێچەڵ و دەستدرێژی بۆسەر منداڵان' ٤٠ هەزار و ٧١٣ دۆسییە ئامادە کراوە. دادگاکانی تاوان پەیوەست بە دۆسیەیی ٣٤٤ کەس کە بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان دادگایکراون، بە پاساوی 'دواخستنی دیاریکردنی سزا' سزادانیان دواخراوە. لە دادگای کۆماریش بە هۆکاری 'پەیوەندی سێکسی لەگەڵ منداڵاندا' ٢٣ هەزار و ٣٩٠ لێپرسینەوەی نوێ ئەنجام دراوە و لەو لێپرسینەوانەدا ٢١ هەزار و ١٠١ تاوانەکانیان سەلمێندراوە. بە گوێرەی زانیارییەکان دادگاکانی تورکیا لێپرسینەوەی کاریگەر لە بەرامبەر تاوانی دەستدرێژکردنە سەرمنداڵان ئەنجام نادات و سزای شایستە بەسەر تاوانبارانی ئەو کەیسەدا ناسەپێنیت. تورکیا کە پەیمانی لانزارۆتی جێبەجێناکات کە خۆی مۆریکردووە.

پەیمانی لانزارۆتی چیە؟

پەیمانی لانزارۆت یەکەمین پەیمانی هەرێمییە بۆ پاراستنی منداڵان لە دەستدرێژی و گێچەڵ. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە دوورگەی لانزارۆتی ئیسپانیا بە بەشداری وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دەرەوەی یەکێتییەکە قبوڵکرا و لە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن هەموو وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئەوروپاوە واژووکرا. ئەم پەیمانە بۆ ڕێگریکردن لە هاوسەرگیری منداڵان و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لەلایەن وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئامادەکرابوو. هەروەها بەرپرسیارێتی ئەرێنی بەسەر دەوڵەتەکاندا دەسەپێنێت. تورکیاش پەیمانەکەی واژوو کردووە. پەیمانەکە لە تورکیادا لە ١٠ی ئەیلولی ٢٠١١ەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.