توئانا گەنچەر: ئێدی ناتوانن تێکۆشانی ژنان ئاستەنگ بکەن!

توئانا گەنچەر ئەندامی کۆمەڵەی ' رێگری لە کوشتنی ژنان بکەین' رایگەیاند کە هەوڵی داخستنی کۆمەڵەکەیان ناتوانێت ڕێگری لە تێکۆشانی ژنان بکات و وتی، " بزوتنەوەی ژنان ئێدی زۆر بەهیز بووە."

توئانا گەنچەر ئەندامی کۆمەڵەی ' رێگری لە کوشتنی ژنان بکەین' لەبارەی هەوڵی داخستنی کۆمەڵەکەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

گەنچەر باسی ئەوەی کرد کە هەوڵەکانی دژیان پووچەڵ دەبنەوە و وتی، " لە سکاڵاکەی دژیاندا هیچ بیانویەک نییە. ئێمە ١٢ ساڵە وەک کۆمەڵەکە کار دەکەین. کاتێک ئێمە دەستمان پێکرد لە تورکیا پێناسەی کوشتنی ژنانیش نەبوو. کوشتنی ژنان بە هەندێک قسەی وەک کوشتنی عەشق، کوشتنی هاوسەر، کوشتنی ناموس رادەگەیەنرا. بەڵام کوشتنی ژن بەکارنەدەهێنرا.            

بە تێکۆشانێکی چەندین ساڵە و  بە ئامادەکانمان بۆ هەموو جیهان سەلماندمان کە ئەوەی دەکرێت کوشتنی ژنە و نابێت هیچ بیانویەکی بۆ بدۆزرێتەوە. دوای ئێمە، وەزارەتەکانیش دەستیان بە بڵاوکردنەوەی ئامار کرد کاتێک کۆمەڵەکەمان بنیاتنرا، وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەیانپرسی لە مانگێکدا چەند ژن کوژراون. هەموو کاتێک دەیانوت، ئێمە ئامارێکی بەم شێوەیەمان لەبەردەست نییە. ئێمە ئێستا دەبینین کە وەزارەتەکان ئامار کۆدەکەنەوە. ئەوەش لە ئەنجامی تێکۆشانی ئێمە بوو.

لەو کاتەوەی کۆمەڵەکەمان دامەزراوە و تاوەکو ئێستا، لە شار، ناوچە، گۆڕەپانەکان هەوڵ دەدەین راستیەکان ئاشکرا بکەین. بەڵام ئێستا دەسەڵات سکاڵایەکی بەم شێوەیەی لە بەرانبەر ئێمەدا تۆمار کردووە. کۆمەڵگا ئەم جۆرە سکاڵا بێواتایانە قبوڵ ناکات. ئێمە دەست بە پرۆسەیەکی یاسایی دەکەین. ئەمە هەوڵدانێکی سەرەتایی نییە کە دەیانەوێت ڕیگریمان لێبکەن، بەڵام هەوڵەکانیان هیچ کاتێک لەبەردەم ئێمەدا نەبووەتە ئاستەنگ. هیچ کاتێکیش نابێتە ئاستەنگ. هیچ کاتێک لە تێکۆشان سڵمان نەکردەوە.

تێکۆشانی ژن دەسەڵات نیگەران دەکات

گەنچەر وتی، " کاتێک سەیری هەموو بوارەکان دەکرێت، لە هەموو شوێنێک ئێدی ژن هەیە و دەسەڵاتیش لەم دۆخە نیگەرانە. ژنان ئێدی لە ماڵەوە دانانیشن، بۆ ئەوەی لە ماڵەوە برۆن کە تێیدا توندوتیژیان لەبەرانبەر دەکرێت، سکاڵا تۆمار دەکەن. ژنان ئێدی بۆ مافی خۆیان، بۆ دۆخی کاری نایەکسان، بۆ مافی پەروەردە تێدەکۆشن. هەرچیەک دەکەن ناتوانن ڕێگری لە ژنان بکرێت. دەسەڵات ناتوانێت ژنان بوەستێنێت."

سکاڵای دژی ئێمە ناتوانێت ببێتە ئاستەنگ

توئانا گەنچەر ئەندامی کۆمەڵەی ' رێگری لە کوشتنی ژنان بکەین' رایگەیاند، لە رووی یاساییەوە چاودێری سکاڵاکە دەکەن و وتی، " پێیشتریش سکاڵا و فشاری بەم شێوەیەیە هەبوو، بە تەنها لە ئاستێکی نوێدایە. هێرش بە تەنها لەدژی کۆمەڵەکەمان نییە، بەڵکو لەدژی هەموو ژنانە، لەدژی ئەو ژنانەیە کە دەیانەوێت ژیانێکی یەکسان و ئازاد بنییات بنێن. بەڵام ژنان هیچ کاتێک لە تێکۆشان سڵیان نەکردەوە، بانگەوازیمان بۆ رای گشتی و ژنان ئەوەیە کە خاوەنداری لە کۆمەڵەکەمان بکەن. ئەم سکاڵا و فشارە بە تەئکیدی لەدژمنا نابێتە ئاستەنگ."

ف.ق