تەژەئا لە قۆسەر چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەمی دەستپێکرد

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندتوتیژی سەر ژنان، لە ناوچەی قۆسەری مێردین چالاکییەکانی دەست پێ کرد.

پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (هەدەپ)ی مێردین، ساڵیحە ئایدەنیز، لەگەڵ ژنی چەندی شاری باکوری کوردستان بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە چالاکییەکەدا، درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی ژنان" و هەلهەلە دژی گەمارۆی پۆلیس بەرزکرانەوە.

ناونیشانی چارەسەر عەبدوڵا ئۆجالانە

ژیان ئۆنەر لەسەر ناوی تەژەئا، قسەی کرد، دووپاتی کردەوە، بۆ ڕێگری لە بەڕێکخستبوونی ژنان، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان توندتر دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوە کرد، بە قووڵبوونەوەی گۆشەگیری، کێشەکانی جڤاکیش مەزنتر دەبن و قەیرانی زیاتر دەێنە پێش، لەڕێگەی گۆشەگیرییەوە، پارادایمی ئازادی ژنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێتە ئامانج.

هەروەها گوتی: "ئێمە پێداگرین لە شکاندنی گۆشەگیری و بونیادنانی ژیانی ئازادی ژنان".

بانگەواز بۆ فراوانکردنی ئازادی جڤاکی

ئۆنەر، ڕایگەیاند، با لەڕێگەی تێکۆشان و ڕێکخستنەوە، ئەم سەدەیە بکەینە سەدەی شۆڕشی ژن، گوتی: "لەسەر ئەم بناغەیە، "ژن، ژیان، ئازادی" تێکۆشانمان لەگەڵ ژنانی جیهان یەکدەخات. بە پێشەنگایەتی ژنان، بانگەواز لە هەموو ژنان دەکەین، ئازادی جڤاکی مەزن بکەن و ٢٥ ی تشرینی دووەم بەشداربن لە تێکۆشان".

دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین

پەرلەمانتار، ساڵیحە ئایدەنیز، ڕایگەیاند، دژی پیاوسالاری و میلیتاریزم و ڕەگەزپەرستی، درێژە بە تێکۆشان دەدەین.

ئایدەنیز گوتی: "گۆشەگیری بەردەوامە، تێکۆشانمان سەرەتا بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیرییە. ناتوانن هێزی ژنان بشکێنن، ناتوانن ڕێ لە ئازادی ژن بگرن. تاوەکو هاوپەیمانی ژن و جڤاک پێک بهێنین، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین".