ئاشكرابوو كه فیرده‌وس بابه‌ت ئه‌شكه‌نجه‌كراوه و دواتر كوژراوه
له ئه‌نجامی توێكاری ته‌رمی فیرده‌وس بابه‌ت كه ته‌رمه‌كه‌ی له ناوچه‌ی قله‌بانی شڕنه‌خ دۆزرایه‌وه، ئاشكرابوو كه بابه‌ت ئه‌شكه‌نجه دراوه و دواتر كوژراوه.
له ئه‌نجامی توێكاری ته‌رمی فیرده‌وس بابه‌ت كه ته‌رمه‌كه‌ی له ناوچه‌ی قله‌بانی شڕنه‌خ دۆزرایه‌وه، ئاشكرابوو كه بابه‌ت ئه‌شكه‌نجه دراوه و دواتر كوژراوه.
له ناوچه‌ی قله‌بانی شڕنه‌خ ژنێكی گه‌نج به ناوی فیرده‌وس بابه‌ت كه دوو رۆژبوو بێسه‌روشوێنبوو، له ئه‌نجامی گه‌ڕان دوێنێ له چه‌می هێزڵ به كوژراوی دۆزرایه‌وه. له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه سه‌عید بابه‌ت، ره‌مه‌زان بابه‌ت و ئه‌حمه‌د بابه‌ت وه‌ك گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراون.
سه‌عید بابه‌ت و ره‌مه‌زان بابه‌ت دوای وه‌رگرتنی وته ئازادكران و ئه‌حمه‌د بابه‌ت له وه‌رگرتنی وته‌دا دانی به تاوانه‌كه‌دا نابوو، هه‌ربۆیه زیندانی كرا.
به‌پێی هه‌واڵی ژن نیوز دوای لێكۆڵینه‌وه له شوێنی رووداوه‌كه، ته‌رمی فیرده‌وس بۆ توێكاری سه‌ره‌تا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له قله‌بان كرا و له‌وێوه نێردرایه نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له شڕنه‌خ.
له‌ئه‌نجامی راپۆرتی توێكاریدا ئاشكرابوو كه فیرده‌وس بابه‌ت به ئه‌شكه‌نجه كوژراوه. له‌سه‌ر ته‌رمی فیرده‌وس شوێنی لێدان، چه‌قۆ و گولـله بیرنراوه. له‌لایه‌كی تره‌وه له‌سه‌ر ملی فیرده‌وس شوێنی گوریس هه‌بووه. هه‌روه‌ها ئاشكرابووه كه پیتی ئا به چه‌قۆ له سه‌ر پشتی فیرده‌وس هه‌ڵكۆڵدراوه و به ئه‌شكه‌نجه كوژراوه.
له‌باره‌ی رووداوه‌كه سه‌ندیكای پارێزه‌رانی شڕنه‌خیش راگه‌یه‌نراوی بڵاوكرده‌وه. سه‌ندیكاكه باسی له‌وه‌كرد ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی فیرده‌وسی كردووه نكۆڵی له تاوانه‌كه‌ی كردووه. ناوه‌ندی ژنانی سه‌ندیكای شڕنه‌خیش باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان چاودێری دۆسیه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوكات ئه‌وه‌ش بڵاوكرایه‌وه كه كه‌سێك به ناوی ره‌مه‌زان بابه‌ت ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر منداڵێك و بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه په‌رده‌پۆش بكات ٢٠٠ هه‌زار لیره‌ی داوه.
هـ . ب