ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئایتەن دێرسیم بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەری کرد و وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەوان گوڵان ئەڤرێلی دایەوە و هەڵسەنگاندی بۆ بابەتەکان کرد.
هەڵسەنگاندنەکەی ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئایتەن دێرسیم بەم شێوەیە؛
ماوەی ٤ ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەرنەگیراوە. ئەم دۆخەش دەرخەری ئەوەیە کە تەندروستی، ژیان و ئاسایشی ئەو لە مەترسییەکی زۆردایە. بەم هۆکارەشەوە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەستپێکراوە. دەتانەوێت لەم بارەوە چی بڵێین؟
پێش وەڵامی پرسیارەکەت بدەمەوە لێرەوە بە ڕێز و پێزانینەوە یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیمان دەکەمەوە. بەڵێ، ٤ ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەرمانەوە وەرنەگیراوە. وێڕای ئەوەیش ماوەی ٢٦ ساڵە ڕێبەرمان لە گۆشەگیرییەکی سەختدا بەدیل گیراوە. هەوڵدەدرێت گۆشەگیری و دیلگرتنی لە ئاستێکی زۆر بەرزتردا بەردەوام بکرێت.
لە نێو تێکۆشانماندا هەموو کاتێک لە دژی گۆشەگیری هەڵمەت و چالاکی ئەنجام دراوە. وەک ژنانیش چالاکی، هەڵمەت و کامپینی سەربەخۆمان ئەنجام داوە. بێگومان دەرباری سیاسەتی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەرمان، بەڕێوەبەرانی ڕێکخستنەکانمان هەموو کاتێک هەڵسەنگاندن دەکەین. وەک تەڤگەری ژنانی پاژک رێبەرایەتی ڕۆژەڤی بنەڕەتیمانە. ئێمە تەڤگەری رێبەرایەتیین و رێبەرایەتی بۆ ئێمە پێویستی هەبوونمانە. ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی ئازادی ژنانی کورد و هەموو ژنانی جیهانە. چونکە ژنان لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیایی ڕزگاری ژنی رێبەرایەتیمان خۆیان ناسییەوە، هەبوونی خۆیان مسۆگەرکرد و خۆیان بە ڕێکخستن کرد.
بۆیە نەک بەتەنها ئەوەی گۆشەگیری شەرمەزار دەکەین، هاوکات لە دژی گۆشەگیری تێکۆشانی گەورە بەڕێوەدەبەین. شەرمەزارکردن بەس نیە. لە بەرامبەر سیاسەتە قێزەونەکانی هێزە هەژموونخوازە نێونەتەوەییەکان بەرپرسیارێتی مەزنمان دەکەوێتەسەر. بەم هۆکارەیە دۆستە گرنگەکان، هێزە ئەنتەرناسیۆنالیستەکان، گەلانی ئازادیخواز، ژنانی ئازادیخواز لە دەوری ئەم فەلسەفەیە کۆبوونەوە. بۆیە پێویستە لەدژی هێرشەکانی دووژمن تێکۆشانمان بەرزتر بکەین. وەک تەڤگەری ژنانی پاژک، وەک خەباتکار و کادرانی ژن، وەک هەموو ئەندامێکی پاژک و پەکەکە پێویستە فەلسەفەی رێبەرێتی جێبەجێبکەین، ڕوانگەکانی بڵاوبکەینەوە و چالاکی بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەری بگەینینە بە ئاستی زۆر بەرز.
سیاسەتەکانی دووژمن بۆ لەناوبردن و بێکاریگەرکردنە. بۆئەوەی بتوانێ ڕێبەرمان بە تەواوەتی لە گەل و تەڤگەر دوورخاتەوە گۆشەگیری سەختر دەکات. بڕیامانداوە: تاوەکو ئازادی جەستەی ڕێبەرمان و ستاتۆی سیاسی کوردستان مسۆگەر نەکەین، بەردەوامبەین لە تێکۆشانمان و بەرزتریشی دەکەینەوە. هەموو ئەو سیاسەتانەی لە دژی رێبەرایەتیمان بەڕێوەدەبردرێت لە ڕاستیدا لە دژی هەموو ژنانە. دەزانین بە بێ تێکۆشان ژنان ناتوانن ئازادبن. وەک ژنان لە فکری ئازادییداین، هەر ئەوەی لە فکری ئازادیدا بوونە ئەمەیان گۆڕییەوە بۆ رێکخستن و هەر ئەوەی خۆیان بە ڕێکخستن کردووە ئەمەیان گۆڕییوە بۆ چالاکی. گەر بتوانین باش خۆمان بەڕێکخستن بکەین و بگەین بە هەموو جێگەیەک، ئەوا دەتوانین ئازادی جەستەی ڕێبەرمان مسۆگەربکەین. لەم بابەتەشدا لە هێز و ڕێکخستنی خۆمان دڵنیاین.
بۆچی گەلی کورد، بە تایبەت ژنانی کورد هەبوونی و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک هەبوونی ئازادی خۆیان پێناسە دەکەن؟ ئایە بەم هۆیەوە کە هەوڵدرا بە پیلانگێڕی و سیستەمی ئیمراڵی لە ڕێبەری گەلی کورد تۆڵە بکەنەوە؟
لەبەرئەوەی ژنان بە رێبەرایەتیەوە هەبوونی خۆیان بەدەستهێنا. ڕێبەرایەتی بە ئایدۆلۆژیایی ڕزگاری ژن ئەوەی دەستنیشانکرد کە ژن نەتەوەیەکە، ژن مرۆڤێکە، ژن لە نێو کۆمەڵگەدا خاوەنی نواندنەوەی یەکسانییە و هەموو ئارگۆمێنتەکان، ئایدۆلۆژی، ئامرازەکانی ڕێکخستن و سیستەمی ئەمەی ئافراند. هەر بۆیە ڕێبەرێتی وەک هەبوونی خۆمان پێناسە دەکەین. بەم هۆکارەیە تێکۆشانی ژنانی کورد بۆ تەواوی ژنانی جیهان بووە سەرچاوەی سودلێوەرگرتن. چونکە ناتوانرێت ئازادی لەناو ببرێت. دەتوانرێت ئازادی نکۆڵی و سەرکەوت بکرێت، بەڵام هەرگیرز ناتوانرێت لەناوببرێت. گەشانەوەی ئاگری ئازادی لە ناو ژناندایە. هەبوونمان لە ناو شۆڕشی ڕۆژئاوادا ئەوەندە کۆنکرێتی بوو؛ هەر بۆیە شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنە کە بە فەلسەی ڕێبەرایەتیەوە دامەزرا.
ئازادی گەردوونییە، لەبەر ئەمەیە ڕێبەرایەتی لە لایەن هەموو ژنانی جیهانەوە قبوڵ دەکرێت. ژنانی جیهان ڕێبەرایەتی وەک رێبەری خۆیان دەبین و لە ئەنجامی ئازادی ئەودا تێدەکۆشن.
دوژمن هەمیشە ڕق و توڕەیی تایبەتی هەیە لە بەرامبەر ئەو پێشەنگانەی کە ڕێکخراو، زانا و سەرهەڵدێرن و هەوڵی دروستکردنی سیستەمی ئەڵتەرناتیڤی خۆیان لە دژی سیستەمی دەسەڵاتدار دەدەن. ئەمە نەریتی دەوڵەتە. دەوڵەت واتە دەسەڵات، دەسەڵاتیش کولتووری خراپ بەکارهێنانە. هەر بۆیە ئێمەی ژنان دەوڵەت و دەسەڵات قبوڵ ناکەین. ئێمە خەبات دەکەین بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد، ئەخلاقی و سیاسی، سیستەمێکی خۆسەر، کۆنفیدراڵی و دیموکراسی کە بتوانێت خۆی بەڕێوەببات و بڕیاری خۆی بدات، درێژە بە بوونی خۆی بدات.
هەبوون چیە و لەم سەدەیەدا بۆچی گۆردراوە بۆ پرسێکی ئەوەندە گەورە؟
مۆدێرنێتەی سەرمایەداری و سیستەم بە باڵادەستی دەسەڵاتداری، بە دەستوەردان لە هەبوونی کۆمەڵگەدا دەیەوێت کۆمەڵگە لە ناوبەرێت. بە لەناوبردنی بەها سیاسی و ئەخلاقیەکانی ئە کۆمەڵگەیە دەستپێدەکات و هەوڵدەدات مرۆڤایەتی کۆمەڵگەکان داوەشێنێتەوە و لەناوییان بەرێت. لەو ڕۆژەوەی دەوڵەت ئاوا بووە شتی بنەڕەتی کە ویستوویەتی لە کەسێتی ژندا لەناوبەرێت، خۆپاراستنی ژنە. هیچ کۆمەڵگەیەک ناتوانێت بە بێ خۆپاراستن بژێت. مرۆڤ کاتێک هەستی بە هەبوونی خۆیکرد خۆپاراستنی خۆی دەستپێکرد. خۆپاراستن سیستەمی ئاسایشی هەبوونی مرۆڤە؛ پێوانەی بناغەی هەبوونە، پێوانەی بناغەی ژیانە. ژن تا ئەوەی لەسەر بناغەی خۆپاراستن خۆی بەڕێخستن نەکرد و بە تێگەشتنی خۆپاراستن نەبێت نابێت بجوڵێتەوە، ناتوانێت پارێزگاری لە ژیانی خۆی بکات. خۆپاراستن لە بەرامبەر هەموو ئەو شتانەیە لە ناوە و دەرەوە دێن. پاراستن خۆ بە خۆیە. لە بەرامبەر هەموو جۆرە نکۆڵی، توندی و لە ناوبردنی هێز، کاردانەوەی و هۆشمەندی تێکۆشانە. تێکۆشانی ڕەگەزی پێویستە بە خۆپاراستنی ژن بەڕێوەببرێت.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کاتێک دەڵێت 'نابێت هیچ مرۆڤێک بە بێ ڕێکخستن بمێنێتەوە' سەرنج دەخاتەسەر چ مەترسییەک؟
نەریتی دەوڵەت خۆی لەسەر کۆمەڵگەی ناڕێکخراو دادەمەزرێنێت و بەردەوام دەبێت. بەم هۆکارەییە ڕێبەرایەتی ئەوەندە باسی ڕێکخستن و خۆ-بەڕێکخستن دەکات. کەسایەتی ڕێکخراو کەسایەتی زانایە. کەسایەتی ڕێکخراو لە بەرامبەر کۆمەڵگەیبووندا خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت؛ بەڕێکخستن لە ڕووی تێگەشتنی خۆ بە خۆ، تێگەشتنی کۆمەڵگە زۆر گرنگە. بۆ ژن دەڵێین 'خۆبوون' ئەمەش پێوانەی زانایبوونی خۆ بە خۆیە. وەک تەڤگەری ژن ستراتیژمان ئەوەیە کە سیستەمی پیاو-دەسەڵاتی نەهێڵین. هیچ ئامرازێکی دەسەڵاتداری نەهێڵینەوە. سیستەمی کۆنفیدراڵ، یەکسانی، دیموکراتیک و ژن بە گوێرەی بەڕێوەبەری و هۆشمەندی جەوهەری خۆمانەوە بونیاتبنێنین و خۆپاراستن مسۆگەر بکات. هەموو ڕێکخستنێک خۆپاراستنێکە. هەموو تێگەشتنێک ئافراندنی هۆشمەندی خۆپاراستنە. وەک تەڤگەری ئازادی ژانانی کورد هەموو کاتێک ڕێکخستنمان بە بنەما گرتووە. ڕێکخستنمان هۆشمەندی و هێزی خۆپاراستنمانە.
وەک کەژەکە و پاژک بۆ خۆپاراستنی ژن نەخشەڕێگەیەکتان بڵاوکردبووەوە. لەو چوارچێوەیەشە لە چەندین جێگەدا ژنان چالاکییان ئەنجامدا. لەم ڕووەوە دەتانەوێت چی بڵێن؟
ڕێکخستن فۆرمی سیاسەتە؛ وەک تەڤگەری ژن هەم خۆمان بەڕێکخستن کرد هەمیش لە سیاسەتەدا هەبوونی خۆمان مسۆگەرکرد. لە دەوری نەخشەڕێگەکەمان بەیاننامە و تەونی ڕێکخستنی پێکهاتن. گفتوگۆ لەسەر ئەوەکرا کە ئایە وەک ژن چۆن دەتوانین ڕێکخستنی خۆمان پێکبهێنین. پێویستە خۆپاراستن بە زنابوونەوە پێکبهێنین. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕەپانێکی شەڕە؛ هەوڵدەدرێت کلتور و نەریتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆحی ئازادی لە سەدەی ٢١دا لەناوببرێت. ڕێبەرمان سەدەی ٢١ی وەک سەدەی ژن هەڵسەنگاند. ئێمەش لە دەوری ئەو فەلسەفەیە، تێگەشتنی ئازادی، سیستەمی ڕێکخستنی تێکۆشانمان گەورە دەکەین و بەرەوپێشەوەی دەبەین. گەورەکردنیش بە بەرفراوانکردنی تەونەکانی ڕێکخستن دەبێت. بەمەش دەڵێین سیستەمی کۆنفیدراڵی. کە هەموو دژە کاپیتالیستەکان، دژە فاشیست، دژە ئیمپرالیستی، لایەنگرانی ئایدۆلۆژییای ژن، ئەوانەی دەیانەوێت بە شێوەی ژن بژیین دەگرێتەوە.
گەرەنتی سیستەمی کۆنفیدراڵی ژنان بەدیهێنانی خۆپاراستن و هەۆشمەندی خۆپارستنە. لە جوگرافیایەکی لەم شێوەیەدا، گرتنەبەری یەک هەنگاوی نەپارێزراو، بنیاتنانی ڕێکخراوێکی نەپارێزراو زۆر زەحمەتە. چونکە شەڕی قڕکردن بەسەر مرۆڤایەتیدا دەسەپێندرێت. دەوڵەت بۆ شکاندنی ئیرادەی مرۆڤایەتی و نەهێشتنی ئیرادەی ئازادی ژنان، بە شێوەیەکی دڕندانە پێشکەوتووترین چەک، بۆمب و چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنێت. ویژدان و ئەخلاق و هەستییان نییە. لە قۆناغێکی وادا گەرەنتی ئێمە ڕێکخستنەکەمانە. هەموو سیستەمە پیاوسالارەکان دوژمنی تێکۆشانی ژنانن. هەموو ڕیکخستنێک گورزێکە لە عەقڵی پیاوەکە. هەموو زانابوونێک لێدانێکە لە عەقڵی پیاو. ئافراندنی هۆشەمەندی ژن و زایندەیی بە مانای کوشتنی عەقڵێتی پیاوە.
لەو کاتەدا پێویستە چۆن ڕێکخستن و سیستەمی خۆسەری ژن هەڵسەنگێندرێت؟
ڕێبەرێتی ئەوکاتە تەڤگەری ژنانی کوردی دامەزراند، بونیاتنانی سیسەتەمی ژنی بۆ کرد بە پێوانە. لەبەرئەوەی بە هەزاران ساڵ لە ناو نەریتی دەوڵەتدا جیاکراوەتەوە. تاکو ژن خۆسەر نەبێ چۆن دەیتوانی هەبوونی خۆی مسۆگەر بکات؟ من خۆم دەبم، وە لەناو گشتیشدا خۆسەر دەبم. ئێمە هەبوونێکی کۆمەڵایەتین و لێرەدا پێوانەمان هەیە. ئەم پێوانە لە لە دامەزراندی کۆمەڵایەتیماندا هەیە. ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ئێمە فەلسەفەیەکەی گەردوونی و کۆمەڵایەتییە.
لە ناو سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکدا ژن خاوەنی کۆمۆنی خۆسەر و کۆمۆنی گەڕەکەکانە. لەو گەڕەکانە ژنان خۆیان بە ڕێکخستن و پەرەوەردە دکەن، هۆشمەندی ژن دەئافرێنن، پرسەکانی خۆیان چارەسەر دەکەن. بە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەمان ژن بووە بە خاوەنی ئەو هێز و هۆشمەندییەی کە بە ئیرادەی خۆیەوە بڕیاری خۆی بدات و خۆی بەرێوەببات. نوێنەرایەتی یەکسان لە هەموو جێگەیەک بووە بە پێوانەی ژن. لە ناو کۆمەڵگەدا پێویستە ژن و پیاو لە ئاستی یەکساندا دان بە ئیرادە و فکری یەکتردا بنێن.
نمونەیەکی ڕوونی ئەم سیستەمە لە ناو شۆڕشی ڕۆژئاوادا هەیە. ڕێبەرایەتی هەمیشە تێگەشتن و زانابوونی ژنی زۆر بە گرنگ بینیووە. ژنی ژیر دەتوانێت جیهان ببینێت. ئەوەی توانیوێتی ئەم جیهان بینییە لە ژندا دروستکات، خودی هۆشمەندی ژن خۆیەتی.