ئەبرۆ گونای: رێگەی ئاشتی و چارەسەری عەبدوڵلا ئۆجالانە

ئەبرۆ گونەی وتەبێژی هەدەپە لە سێرت لە میتینگی ٨ی ئازاردا قسەی کرد و وتی، "بۆ ئاشتی پێویستە دەرگای ئیمڕالی بکرێتەوە، عەبدوڵلا ئۆجالان چارەسەریە. پێویستە گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان هەڵبگیرێت، بۆ ئەوەی ئاشتی بێتە ئەم وڵاتە."

میتینگی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان لە شاری سێرت لەلایەن تەڤگەری ژنانی ئازاد و ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان لە گۆڕەپانی نەورۆز ئەنجامدرا. ئەبرۆ گونای وتەبێژی هەدەپە، ئەندامانی تەژەئا، ئەنجومەنی ژنانی هەدەپەی سێرت و دایکانی ئاشتی بەشداریان کرد. ژنانی سێرت بە دروشمی ' کات کاتی ئازادی ژنانە' رژانە نێو گۆڕەپانی نەورۆز و پانکارتی ' پێکەوە دەیگۆڕین' هەڵواسرا.

لەگەڵ ئەوەی کەشوهەوا سارد بوو بەڵام ژنانی سێرت بە جلوبەرگی کوردی بە دروشمی ' ژن ، ژیان ، ئازادی' رژانە نێو شەقامەکان.

میتینگەکە بە ڕێزگرتن بۆ دەنیز بۆیراز و غەریبە گەزەر دەستیپێکرد.

دوای ڕێزگرتن لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکار جەمیلە چیفچی قسەی کرد. دواتر بەلقیز ئەپۆزدەمیر هاوسەرۆکی ڕێکخستن هەدەپەی سێرت قسەی کرد و داوای ئازادی زیندانیانی نەخۆشی کرد. دواتر حەلیمە گوچلو دایکی ئاشتی قسەی کرد و دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ'ی بەرز کردەوە.

ئەبرۆ گونای وتەبێژی هەدەپەش قسەیەکی پێشکەش کرد. گونای رایگەیاند ، ٨ی ئازار بە دیاری پێشکەش بە هەڤاڵانیان ئایسەل توغلوک و زیندانیانی دیکەی ژن دەکەن و وتی، " لە بۆتان، ئێمە ٨ت ئازار لە هەموو ژنانی تێکۆشەر پیرۆز دەکەین. دەسەڵات بە دەرکەوتن لە پەیمانی ئەستەنبوڵ دەیەوێت ژنان بکاتە کۆیلە. ئێمە لێرە جارێکی دیکە دەڵێین، " رێگە نادەین دەستکەوتەکانمان لەناو ببەن."

'ڕێگەی ئاشتی و چارەسەری عەبدوڵلا ئۆجالانە'

لە بەردوامی قسەکانیدا گونای ئاماژەی بە شەڕێ ئوکراینا و روسیا کرد و باسی ئەوەی کرد کە لە کوردستان هەموو کاتێک شەڕ هەیە و وتی، " ئێستا لە ئوکراینا شەڕ هەیە، لە کوردستان هەموو کاتێک شەڕ هەیە. دایک و ژنانی کورد شەڕ باش دەناسن. لێرەوە جارێکی دیکە دەڵێین، ' بۆ ئاشتی پێویستە دەرگای ئیمڕالی بکرێتەوە. عەبدوڵلا ئۆجالان چارەسەری شەڕە. پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت، بۆ ئەوەی ئاشتی بێتە ئەم وڵاتە.

دواتر هونەرمەند روکەن یڵماز هونەرەکەی پیشکەش کرد. ژنان بە گۆڕانی روکەن یڵماز هەڵپەڕکێیان کرد.

ف.ق