بە دیمەن

ئەندامانی یەژەکە-سە چالاکی یەکگرتنیان ئەنجامدا

ئەندامانی یەژەکە-سە بۆ یەکگرتنی ژنانی ئەفغانستان و ئێران و شەنگال لە ئاراو ستاندیان دانا.

پشتگیری بۆ ژنانی ئەفغانستان

یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) بە ئامانجی خاوەنداری لە ژنانی ئەفغانستان و ئێران و شەنگال لە ناوەندی کانتۆنی ئاراو ستاندیان دانا. ئەندامانی ناوەندی جڤاکی کوردی ئاراو پشتگیری چالاکیەکەیان کرد. ژنان بڵاوکراوەیان دابەشکرد، دەربارەی زەحمەتییەکانی بەردەم ژنان زانیاریان دا بە هاوڵاتیان و بانگەوازیان کرد بۆ یەکگرتن.

ژنانی سویسرا سەردانی ستاندەکەیان کرد و تیشکیان خستەسەر گرنگی یەکگرتن.

ئەندامی یەژەکە-سە ڕوکەن دەمیر تیشکی خستەسەر ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی سێدارە و کوشتن و فشار دەبنەوە و ڕایگەیاند دەبێت بەرخۆدان مەزن بکرێت. ئاماژەی بەوە کرد لە ئەفغانستان و ئێران و زۆر شوێنی جیهان، ژنان لە دەرەوەی ژیان دەهێڵرێنەوە، دووپاتی کردەوە، چارەسەر بە تێکۆشانی ڕێکخراوی ژنان دێتەدی.

پاشان درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.