یەرەژە واژۆکانی لە دژی لەسێدارەدان بۆ ١٣ رێکخراو نارد
یەرەژە ئەو واژۆیانەی کە لە چوارچێوەی کەمپینی 'نا بۆ سێدارە' کۆیکردبوونەوە بۆ ١٣ رێکخراو و سەندیکای رۆژنامەوانان، رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، یاساناسان و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ نارد.
یەرەژە ئەو واژۆیانەی کە لە چوارچێوەی کەمپینی 'نا بۆ سێدارە' کۆیکردبوونەوە بۆ ١٣ رێکخراو و سەندیکای رۆژنامەوانان، رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، یاساناسان و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ نارد.
یەکێتی راگەیاندنی ژنان (یەرەژە) ١٢ی ئابی ئەمساڵ لە بەرامبەر بڕیاری لەسێدارەدان کە دادگاکانی ئێران لە دژی رۆژنامەوانان و چالاکوانان پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی دەریان کردووە، کەمپینی "نا بۆ سێدارە"ی دەستپێکردبوو.
دوای ئەوەی کەمپینەکە ١٤ رۆژ بەردەوام بوو، یەرەژە ٢٦ی ئاب بە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامەکانی ئاشکرای کرد و رایگەیاند، کە لە رۆژنامەوانان، سیاسەتمەداران، رۆشنبیران، چالاکوانان، ئەندامانی رێکخراوە مەدەنیەکان، ژنان، رێکخراوەکانی بواری یاسا لە هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، چوار پارچەی کوردستان، وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک لوبنان، میسر، مەغریب، تونس و وڵاتانی ئەوروپا ٣٦ هەزار و ٣٩٨ واژۆیان کۆکردووەتەوە.
لە کۆنفڕانسەکەدا ئەوە خرابووەڕوو کە واژۆکان بۆ رێکخراوەکانی رۆژنامەوانان و مافەکانی مرۆڤ دەنێرن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دەستەی بەڕوەبەری یەرەژە واژۆکان ئاراستەی کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەوانان، یەکێتی نێونەتەوەیی رۆژنامەوانان، رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، ئاژانسی رۆیتەرز، سەندیکای رۆژنامەوانانی عومان، سەندیکای رۆژنامەوانانی سۆمال، سەندیکای رۆژنامەوانانی ئوردن، سەندیکای رۆژنامەوانانی لوبنان، سەندیکای رۆژنامەوانانی میسر، سەندیکای رۆژنامەوانانی باشوری کوردستان، ناوەندی میترۆ لە باشوری کوردستان، رێکخراوی نێونەتەوەیی چاودێری مافەکانی مرۆڤ و چەندین مافناس و بەرگریکاری مافەکانی مارۆڤ کراوە.