ئومیت: مەرجە کە ژن خۆی لە سیستەم داببڕێت

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە هێلین ئومیت ڕایگەیاند:"مەرجە ژن لە سیستم داببڕێت و بەشێوەیەکی جیا خۆی ڕێکخستن بکات، ژن چەندە سەربەخۆ بێت، ئەوەندە خۆی، ڕەگەزی خۆی دەناسێت، ودەبێتە خاون ئیرادە."

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، هێلین ئومیت، بەشداری'بەرنامەی تایبەت'ی مێدیا هەبەربوو و بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی دژی توندوتیژی سەر ژنان قسەی کرد.
لە سەرەتای قسەکانیدا، هێلین ئومیت سڵاوی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد کە لە دژی پیلانگێڕی و قوڕکردنی ئیمرالی بەرخۆدانێکی بێ وێنە بەڕێوە دەبات.
ئومیت وتی:"دەبێت بەرخۆدانی ئیمرالی و کردەوەکانی ئەوێ وەک ناوەندی ڕووداو و پێشهاتەکان نرخاندنی بۆ بکرێت، بۆیە پێویستە ڕاستی ئیمرالی و ڕاستی ڕێبەری گەلی کورد بەردەوام لە ڕؤژەڤدا بن."
هێلین ئومیت هەروەها ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە لە دامەزرێنەری پەکەکە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پیرۆز کرد.
ئومیت وتی:"گرنگە دژی ناوەندی قڕکردنی ئیمرالی، دژی سیستەمی قڕکردن تێکۆشان بکەین. ئەمە پەیوەندی بە بەرزکردنەوەی پێوانی ئازادییەوە هەیە. لەسەر ئەو بنەمایە، داوا لە هەموو لایەک دەکەم، لە داهاتوو لەمانگی پارتیدا سیستمی سەر ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبەری ئازادی، بشکێنن."

توندوتیژی لەسەر ژنان لە بناغەی شارستانیەتدایە

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، هێلین ئومیت، بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی تیکۆشین لە دژی توندوتیژی سەر ژنان، پێش هەموو شتێک بانگی تێکۆشانێکی ڕێکخستنی لە هەموو ژنان کرد و وتی:"جیهانێکە تێدا دەین گۆڕاوە بۆ جیهانێکی وەها کە بەبۆنەی دەسەڵاتداری پیاوسالارییەوە ژیان تێدا سەختتر بووە. دەکرێت بڵێین توندوتیژی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا هەیە. بەڵام لە ناوەندی ئەمەدا توندوتیژی دژی ژنانە. شیکاری مێژوویی و کۆمەڵایەتی هەمیشە دەمانباتەوە بۆ سەرەتای مێژوو. ئێمە سەرنج دەخەینە سەر ئەوەی کە بەبێ شارستانییەت، دەوڵەت چۆن دەسەڵاتەکانی بنیات ناوە. ئەمانە دەبینن؛ شارستانیەت پشتی بە دوو شت بەستووە و بەم شێوەیە بنیات نراوە. بە باڵادەستی بەسەر ژناندا بنیات نراوە و ئەمەش لەسەر درۆ و توندوتیژی. توندوتیژی دژی ژنان لە سەرەتای شارستانیەتدایە. بەبێ توندوتیژی دژی ژنان شارستانی،دەوڵەتپارێزی سیستەمی دەسەڵاتداری بنیات نانرێت، لەبەر ئەوەیش ڕەگەزپەرەستی کۆمەڵایەتیش لە قسەکاندا بوونی هەیە. قسەی'نابێت سەر لەبەرامبەر ژندا دابخەی، کاتێک سەری بەرز کردەوە، پێویستە لێی بدەیت'، لەبەر ئەوە نەکا ژن ببێتە خاوەنی خۆی، بەردەوام لێیان بدرێت، بەردەوام بێ ڕێزیان لێ پێ بکرێت."

هێلین ئومیت ئاماژەی بەوەدا کە جەستە و بوونی ژن کە لە سەرەتای مرۆڤایەتیدا وەک پیرۆزی سەیر دەکرا، گۆڕاوە بۆ شتێکی وەها کە دەبێ سووک سەیر بکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە لەسەرەتای توندوتێژییەوە ڕاستییەکی بەو شێوە  ئایدیۆلۆژیک، ڕەگەز پەرەستانە بوونی هەبووە.

هێلین ئومیت بیری هێنایەوە کە ژنان لە هەموو جیهان و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناوەڕاستی شەڕێکی جددیدان و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"بۆیە لە 25ی تشرینی دووەم پێویستە توندوتیژی دژی ژنان، هەروەها تێکۆشان لە دژی توندوتیژی زیاتر لە ڕۆژەڤدا بێت. ئەمە نابێت تەنها لە یەک ڕۆژدا بکرێت، بەڕاستی پێویستمان بە تێکۆشانێکی ڕێکخستن کراو. ژنان پێویستیان بە کۆبوونەوە و دەنگیان بەرز کەنەوە.

ڕاپەڕین لە دژی سیستەمی موڵکایەتی مەرجێکە بۆ ژیانی پڕ لە شکۆمەندی ژن. گرنگی بدەن بە؛ ژنێکە وەک خۆی نییە. بەردەوام هی هەندێکە. یان هی مێردەکەیەتی، یان باوکیەتی، یان هاوڕێی پیاوەکەیەتی. بەردەوام هی پیاوێکە. سیستەمی موڵکایەتی بەم شێوەیە. ئێستا حزبەکانیش هەمان شت دەکەن. مەبەستم ئەوەیە ژنان لە ئاکەپەدا بەردەوام بەم شێوەیەن. واتە ژن بۆ خۆی نییە. ئەم لەناوبردنە بۆ خۆی گەورەترین سەرچاوەی توندوتیژییە.

ژن دەبێ هی خۆی بێت. شەرەفی گەورە ئەوەیە ژن ببێتە هی خۆی. دەبێت خۆمان بین. ئێمەی ژنان پێویستە خاونداری لە یەکتر بکەین. جا باوکمان بێت، کەسێک کە زۆر خۆشمان دەوێت، یان پیاوێک بێت، نابێت سەبارەت بە ژن بڕیاردەر بن. ژنان دەبێ خۆیان بڕیار بدەن. ڕێگای ئەم کارە جیابوونەوەیە لە سیستەمی پیاوسالارییە.

مەرجە ژنان خۆیان لە سیستەم داببڕن و بە شێوازێکی تر خۆیان ڕێکخستن بکەن

مەرجە ژن تا دەتوانێت خۆی لە سیستەم ببڕێت و بە شێوەیەکی دیکە خۆی ڕێکخستن بکات. ژن چەندە زیاتر خۆسەر بێت، زیاتر لەسەر پێی خۆی بوەستێت، زیاتر خۆی دەناسێت و ڕەگەزی خۆی دەناسێت و دەبیتە خاون ئیرادە و ڕێزی دەبێت. خۆشەویستی و دڵسۆزی ڕاستەقینەش لەسەر ئەم بنەمایە دادەنێ. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ وتی' ئاشتی سەرچاوەی خۆشەویستییە'. ئەمە تەنیا وشەیەک نییە کە لەبواری ئەدەبیەوە گوترابێت. بەهۆی ئەم هۆشیارییەی ئازادی، فەلسەفەی ئازادی، بزووتنەوەی ژنانی پەکەکە لە بواری سروشتیەوە بووەتە سەرچاوەی خۆشەویستی. بەبێ ئەمە سەرهەڵدان دژی توندوتیژی ناکرێت.

ئێمە باسی ڕاستیەک دەکەین کە وەک دڕەندەیەکە. شارستانیەتی ئێستا لە هەموو ڕوویەکەوە پیاوانەیە. لە هەموو شوێنێک سیاسەت بۆتە کاری پیاو. لە سوپادا حاکمن. ئەوان قسە دەکەن، دیاری دەکەن. بارگرانی سیستەمی سەرمایەداری ستەمکار، بارگرانی شەڕ هەمووی دەخرێتە سەرشانی ژن. ئایا ژن ئەمە وەک چارەنووسی خۆی دەبینێت؟ یان بۆ دیاری کردنی ڕێبازی خۆی کۆدەبێتەوە و خۆی ڕێکخستن دەکات وتێکۆشانی بۆ بەڕێەوە دەبات؟ ئێمە لە بنەڕەتدا ڕێگامان بۆ ئەم ڕێبازە دروست کردووە. واتە وەک پاژک بۆ ژنانی جیهان ڕێگامان داناوە، بووین بە نموونە و مۆدێل. سەرەتا ژنانی هەرێمەکە داوا لە هەموو ژنان دەکەین ئەم نموونەیە، ئەم پێشەنگایەتیە باش بناسن، بە شێوەیەکی دروست بەشداری بن و لەدژی  سیستمم دەسەڵاتداری پیاو تێکۆشان بکەن."