یەژەشە: تۆلەسەندنەوەی یەژەشە ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە

یەژەشە ٩یەمین ساڵیادی ئازادی شەنگالی پیرۆز کرد و وتی: "ئێمە تاکۆتایی شەنگال دەپارێزین. تۆلەسەندنەوەی یەژەشە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و شەنگالە".

مرۆڤایەتی بە سیستەمی زۆلم و دەسەلاتداری گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە کەسێکی وەک ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵ لە ڕووی جەستەییەوە زیندانی بکات. ڕێبەر ئاپۆ لە چارەکی سەدەی بیست و یەکدا سەلماندی کە ژن بە تێکۆشانی سەخت دەتوانێت ژیانێکی شکۆمەندانە بەدەست بهێنێت. لەگەل ئەوەشدا بە ئیرادە و هێزی سرۆشتی خۆی کە بە دەستی پیاو لەناو لەناوبراوە، هێواش هێواش بە ڕێبازی تواندنەوە، بە چەوساندنەوە، و لە کۆتایی دا ویستیان بە کوشتن لەناوی ببەن. بەڵام پیاوی دەسەڵاتدار نەیتوانی بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئاپۆ خەونەکانی بەدی بهێنێت و هێز و ئیرادەی ژنان بشکێنێت و لەناوی ببات.

ئێمە وەک یەژەشە باوەڕمان بە فکری ڕێبەر ئاپۆ هەیە، بە خۆشەویستییەکی بێهاوتا ئەو دەستەمان گرت کە بۆ ڕزگاری ئێمە درێژ کرا بوو. لەبەر ئەوەی کۆمەلگای ئێزدی و بەتایبەت ژنانی ئێزدی هەمیشە بوون بە ئامانجی هێرشەکانی پیاوی دەسەلاتدار و دەوڵەتان. لە جینۆسایدی سیاسی، کولتووری، جەستەییەوە بگرە تا ئەو شتەی کە بە خەیالدا نایەت هەموویان تێپەراندووە. بەڵام فیداییانی ڕێبەر ئاپۆ وەک ئەو ١٢ سوارەی کە گەلی ئیزدیان دەپاراست، بۆ پاراستنی کولتووری ئێزدی، بۆ پاراستنی مێژوو و ئایندەی کۆمەڵگای ئێزدی هاتن و ئێمەیان ڕزگار کرد. بەدیڵێکی گەورەیاندا، ولاتی ئێمەیان ڕزگار کرد و پێشکەشیان کرد بە ئێمە و ڕۆیشتن. ئەمە چۆن پێشکەوت؟ ڕێبەر ئاپۆ بە فیکر، ڕامان، وڵاتپارێزی، تێکۆشان، زانست و بەرخۆدان پێشکەوت. ئێمە وەک یەژەشە، ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێبەری خۆمان دەزانین، بۆ ئەوەی کە بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەرمان بژین تێکۆشان دەکەین، بەرخۆدان دەکەین تا ئەو کاتەی ئازادی  ژنان و ژیانێکی ئازاد بەدەست دەهێنین. ئێمە وەک یەژەشە بە توندی گۆشەگیرییەکانی سەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەین و تا کۆتایی لە شەنگال بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان دەکەین.

شەهیدانی شۆڕش بوون بە هەوێنی ژیانی ئازاد. ناسینی ئازادی بوو بە هۆکاری دروست بوونی ئیرادەی ژنی ئازاد، هەروەها بوو بە ڕووناکی بەرامبەر تاریکی پیاوی دەسەڵاتدار. ئێمەیان خستە سەر ڕێگای ڕاست و کەرامەتدار، ڕێگای ڕاستیان نیشان داین. ئێمە بە ڕیزەوە یادی ئەو شەهیدانەمان دەکەینەوە کە بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بە دڵ و دەروونێکی پاک شەهید بوون. ئێمە وەک ژنانی ئێزدی دەبێت شەهیدان بۆ خۆمان بکەین بە نموونە و لەسەر ڕێگای ئەوان هەنگاو بنێین. ئێمە یادی ئەو ژن، گەنج، منداڵ، بەساڵاچووان و سەدان هەزار کەسی بێتاوان دەکەین کە لە ٧٤ەمین فەرماندا گیانیان لەدەست داوە. لە کەسایەتی ئەو هەڤالانەی کە لەم کۆتاییانەدا شەهید بوون دەنیز، بێریڤان سەید، ڕوسیار، بێریڤان ئارین، نوژیان، گوڵچین، نوژین و شیلان و ئەو هەڤالانەی کە شان بە شانی هەڤالانی ژن شەنگالیان ڕزگارکرد وەک هەڤال زەردەشت، سەید ، دژوار، ئازاد، پیر چەکۆ و دیندار بە ڕێزەوە بیر دەهێنینەوە و دەڵیین تا کۆتایی لە هاوڕێتیمان بەردەوام دەبین، خەونی  ژیانێکی ئازاد بەدی دەهێنین، تۆلە دەسێنینەوە.

ئەمرۆ ٩ ساڵ بەسەر کۆمەلکوژی ئیزدییەکاندا تێپەری. لە دژی ئەم کۆمەلکۆژییە هێزەکانی هەپەگە-یەژاستار-یەپەگە-یەپەژە تێکۆشان و بەرخۆدانێکی بێوێنەیان ئەنجامدا و بەدیلی گەورەیاندا. بەپێی زانیارییەکان ٤٥٠ شەهیدیان داوە.ئەوان بوون بە پێشەنگانی هەتا هەتایی ئێمە. وەک هێزی یەژەشە ئێمە لەسەر ڕێگای شەهیدانمان هەنگاودەنێین، بە دڵنیایەوە خەونەکانیان بەدی دەهێنین.

دوای شەڕی داعش کۆمەلگای وڵاتپارێزی ئێزیدی، ئەو بەرخۆدێرانەی کە خاوەنداریان کرد لە خاک و نیشتیمانیان و سەرلە نوێ بە پێشەنگایەتی هێزی ئاپۆیی لەسەر پێی خۆیان وەستان، خۆیان زانا کرد، بەو زانستە خۆیان و هێزی خۆیان ناسی. ئەو هێزە بەرخۆدێرەی کە پێشەنگایەتی کۆمەڵگای ئیزیدی دەکرد، نیشانیاندا کە کۆمەڵگای ئیزیدی بێ کەس و بێ هێز نییە. کۆمەڵگایەکی بێ هێز لەناو سیستەمی دەسەلاتداری دا مافی نییە و ناتوانێت بە ئاسانی بژیت. ئێمە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و ئازادی ژنانمان هەلبژارد بێگۆمان بەم فکر و فەلسەفەیە هەموو شتێک مومکینە.

ئێمە وەک یەژەشە هیچ کات ٧٤ەمین فەمانی گەلی ئیزیدی لەبیر ناکەین. ٩ یەمین ساڵیادی ئازادکردنی شنگال پیرۆزدەکەین و تا کۆتایی بەرگری لە شنگال دەکەین. تۆڵەسەندنەوەی یەژەشە دەبێت بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ڕزگارکردنی شەنگال.ئێمە هەموو ئەو ژنانەی کە لەسەر بنەمای ئازادی گیانی خۆیان بەخت کرد، ئەو ژنانەی کە لەسەر ڕێگای ئازادی هەنگاو دەنێن، سڵاو دەکەین.