یەژەشە: ژنان بە بەرخۆدان ئازاد دەبن

فەرماندەیی یەکینەکانى ژنانى شەنگال (یەژەشە - YJŞ) ٨ی مارسی بە بڵاوکردنەوەی راگەیاندراوێک پیرۆزکرد و باسی لە گرنگیی ڕێکخستن و خۆپاراستنی ژنان کرد. فەرماندەیی یەژەشە ڕایگەیاند، ژنان بە بەرخۆدان ئازاد دەبن.

فەرماندەیی یەکینەکانى ژنانى شەنگال (یەژەشە - YJŞ) بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێشەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

فەرماندەیی یەژەشە سەرەتا ٨ی مارسی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەمو ژنان  پیرۆز کرد و بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی قارەمانی کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە بناغەی ٨ی مارسدا بەرخۆدان هەیە و ئەو رۆژە بە بەرخودان و قوربانیدانی گەورەی ژنان ئافرێنراوە. بۆ ئێمە ٨ی مارس نیشانەی رەنج و تێکۆشانی ژنانە. لە دژی زوڵم و کۆمەڵکوژی بە واتای پێداگرییە لەسەر تێکۆشانی ئازادی".

فەرماندەیی یەژەشە ڕایگەیاند، ٨ی مارس هەناسەیەکی ئازادە لە دژی حوکمی ستەم، سەرهەڵدانی ژنانە، کولتورێکی بەرخۆدانە.

فەرماندەیی یەژەشە ڕاشیگەیاند، لە سایەی بزووتنەوەی ئازادیدا لە بەها و گرنگیی ئەم رۆژە تێگەیشتوون و ئەوەشی راگەیاندووە، "بۆ ژنانی ڕێکخستنکراو، خاوەنی ئیرادە و ورە و خۆپاراستن، هەموو ڕۆژێکی ساڵ ڕۆژی ژنانە".

فەرماندەیی یەژەشە ئەوەشی ڕایگەیاند، بەو تێگەیشتنەوە لە شەنگال تێکۆشانێک لەسەر میراتی ٨ی مارس بەڕێوەدەچێت. بۆ ئەوەش ئاماژەی بە کەسایەتییە خۆڕاگر و بەرەنگاررەکانی وەک بێریڤان، بەنەوش، ئارین و نازێ و شیلان کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەوان بە خۆفیداکردنیان پێشوازییان لەم ڕۆژە کردووە و بە بەشداربوونی خۆبەخشانە و ئازادانەى خۆیان بەشداریی شەڕ و تێکۆشانی ئازادی کرد و ئەو رۆژەیان پیرۆز کرد بۆ ئەوەش دەڵێین: "لەو ڕووەوە هەموو ڕۆژێک بە ڕەنگی ژنان ڕازێنراوەتەوە، هەموو ساتێک بە پێشەنگایەتیی ژنان بەڕێوەدەبرێت. سروشتی ژن لە هەموو کات زیاتر ڕۆشنتر و رووناکتر بووەتەوە. لە هەمووی گرنگتر دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بوو، کە بوو بە دروشمی سەدەی ٢١".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی یەکینەکانى ژنانى شەنگال (یەژەشە - YJŞ) دا هاتووە، ڕۆژی ٨ی مارس، لە ژنانی تێکۆشەر و جەنگاوەر، کە لە سەنگەرەکانی شەڕدا بەرخۆدانیان کرد و لە دایکە راپەڕیو و بەرەنگارەکان پیرۆز دەکەین و راشیانگەیاند، "ئێمە وەک هێزەکانی یەژەشە بە دڵ و بە گیان ئەم رۆژە لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هەڤاڵانی سەنگەرەکانی شەڕ و لە هەموو ژنانی بەرەنگاری و خۆڕاگر پیرۆز دەکەین. ئێمە جارێکی تر دەڵێین، ژنان بە بەرخۆدان ئازاد دەبەن".

ژ.ت