ڕەژاک: هیچ چنگ و کلیلێکی دوژمن ناتوانێت هیوا و ئیرادەمان بشکێنێت

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان/ ڕەژاک ڕایگەیاند: پەکەکە تاکە هێزە کە بەرگری لە خەڵکی باشور و قەوارەکەی دەکات و هێرشەکانی ڕژێمی تورک بۆ داگیرکردنی باشورە نەک دژی پەکەکە.

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان/ ڕەژاک بە ڕاگەیەندراوێک لە دژی هێرشە داگیرکارییەکەی ڕژێمی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان هاتەدەنگ. ڕەژاک ڕایگەیاندوە: شەڕ و داگیرکاری باشوری کوردستان کەوتە  قۆناخێکی نوێی و کرداریەوە بە هاوکاری خیانەتکاران. پەکەکە تاکە هێزە کە بەرگری لە خەڵکی باشور و قەوارەکەی دەکات و دژی خیانەت وەستاوەتە هەر بۆیە دەکرێتە ئامانج. ڕەژاک پێیوایە؛ هێرشەکانی ڕژێمی تورک بۆ داگیرکردنی باشور و بێئیرادەکردنی گەلەکەی و دزینی نەوت و غازەکەیەتی. لەبەرئەوە هەر کەس و کورد و چەکدارێک بەشداری لەو شەڕەدا دژی گەریلا بکات، ئەوە ڕوو ڕەش و شەرمەزاری مێژوو دەبێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ڕەژاک:
 
شەڕ و داگیرکاری باشوری کوردستان کەوتە  قۆناخێکی نوێی و کرداریەوە بە هاوکاری خیانەتکاران.
وەك هەمووان ئاگادارن پرسی گەلی کورد پرسێکی جیهانی و مێژووییە، پرسێکی سیاسی و ئازادییە بۆ مافەکان کە وەکو هەر گەلێک مافی خۆیەتی لەسەر خاکی خۆی بەئازادی بژی، بەزمان و کولتور و هەبوونی خۆی بژی.
دەربارەی دەستپێكردنی هێرشی توركیا بۆ سەر باشوور پێشبینیمان كرد بوو کە ئامانجی دەوڵەتی داگیرکاری تورک و هاوکارەکانی چیە و بۆچی پەکەکە دەکەنە بیانووی ئەو داگیرکاریە، چونکە تاکە هێز کە بەرگری لەخەڵک وئەم قەوارەیە بکات تەنها گەریلایە لەبەر ئەوە لەژێربیانوی هەبووی گەریلا هێرش دەکەن کە لە ڕاستیدا بیانویەکی چەواشەکارانەیە چونکە لە سەردەمی داگیرکاری مەغۆل، عوسمانی و ئەتاتورکدا گەریلا نەبووە، بەڵام ئەوان هەر داگیرییان کردووە.
ئەو دەوڵەتە نەخۆشەی دەوڵەتی عوسمانی کە لە ڕابردوودا داگیرکاری لەناوچەکەدا کردبوو، دەەڵاتدارانی ئێستای تورکیاش هەمان ئامانج و خەونی گڵاویان دووبارە دەکەنەوە. ئەو خەون و ئامانجە تەنها بۆ کوردستان نییە، بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. وڵاتانی زلهێزیش چاو، گوێ و دەمیان داخستوە لە ئاست ئەو داگیرکاری و کۆمەڵکوژیەی کە لەبەرامبەر گەلانی ناوچەکە ئەنجامی دەدەن.
لەو ڕۆژەی کە کوڕی بنەماڵەی بارزانی بانگ کرا بۆ تورکیا و ئەمری پێکرا کە شەڕ دژی گەریلا دەست پێبکەن، ئیتر بە چەندین كۆپتەر و فڕۆكەی شەڕكەری توركیا هێرشیان كردە سەر لوتكەی كوڕەژار و زۆر ناوچەی تر. دواتر هێزە سەربازییەكانی توركیا لە ناوچە و چیاکانی تر پیادەکران و بە ئۆپەراسیۆنێکی چڕ لە ئاسمان و زەمینەوە کە ناوی (کلیلی چنگ)ی لێنراوە واتە؛ ئەو (دەرگایەی کە گەریلا کلیلی داوە و ناهێڵن باشور داگیر بکەن) دەوڵەتی تورک و چەتەکان ئەیانەوێ بەچنگیان بیکەنەوە، بەڵام ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بەئیرادەیەکی پۆڵاینەوە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.
ئامانجیان داگیرکاری گشتی باشوری کوردستانەو بێ ئیرادەکردنی گەلەکەمانە و دزینی نەوت وغازی ئەم هەرێمەیەو کۆمەڵکوژی خەڵک،توانەوەی گەلە،نەهێشتنی کولتورو زمانە،وێرانکردنی ژینگەو سروشتی کوردستانە وەکو لەڕابردوو بینیمان دار زەیتوونەکانی عەفرینیان چۆن بڕیەوە و زەیت و زەیتونەکانیان دزی وتاڵانیان کرد،وە دارستانەکانی باشوریان بڕیەوەو دزیان،وە ئەمانە تاڵانچی و قڕکەرن، خوێنڕێژ و خۆسەپێنن، ئەوەش لەڕێگای چەتەو خاکفرۆشانەوە هەنگاویان ناوە بۆ ئەو شەڕە.
لەبەرئەوە هەرکەس و کورد وچەکدارێک بەشداری لەو شەڕە بکات دژی گەریلا ئەوە ڕوو ڕەش و شەرمەزاری مێژوو دەبێت و بەچەتەو خاک فرۆش هەژمار دەکرێن وەک حسن خەیری وهاوشێوەکانی.
پێویستە هەموومان پێکەوە دژی ئەو داگیرکاری وماڵ وێرانیە ڕاوەستین وبێ دەنگ نەبین و بڵێن نەخێر بۆ شەڕو داگیرکاری وخاک فرۆشی.
داوا لەگەلەکەمان دەکەین بەگشتی گەنجان،نوسەران، ڕۆشنبیران،هونەرمەندان،مامۆستایان،پزیشکان،پارێزەران، پێشمەرگەکان،هەموو حیزب وڕێکخراوە مەدەنی ژنانەکان بەرامبەر ئەم داگیرکاریە بێ دەنگ نەبن چونکە ئەم شەڕە دژی گەلی کوردەو قڕکردنی کوردە،لێرەشدا ژنان قوربانی هەرە سەرەکین لەبەر ئەوە ئەبێت ژنان ڕۆڵی کاراو پێشەنگ ببینن لەبەرامبەر ئەو شەڕە ناڕەوایە تا چیتر جەرگی دایکو باوکان نەسوتێن وخاکمان داگیرنەکرێت چونکە کەلەدەست دەرچوو ئیتر پەشیمانی بێ سودە چونکە دەوڵەتی داگیرکەری  تورک داگیرکەرو تاڵان چین هەروەکو چۆن لەمەنگۆلیاوە هاتن ولەسەرخاکی کوردان بارگەیان خست وبە کۆمەڵکوژی خۆیان جێگیرکرد ئێستەش ئەیانەوێت هەمان شتبکەن.
پێویستە ڕێی وڕێبازی نیشتیمان پارێزی هەڵبژێرین وخۆمان وخاکمان بپارێزین،بۆ دوو عانە خاک وگەل نەفرۆشرێت، چونکە مەترسی گەورەو گشتی هەیە لەسەر باشور.
وەئەوناوچانەش کەئێستە هێرشی لەسەرە شوێنی ستراتیژین و کلیلی ئەو دەرگایەیە کە داگیرکەرو چەتەکان ئەیانەوێت بیشکێنن و باشور داگیربکەن.
وەک لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بینیمان گەنجیان شەهید کردو چەندین خەڵکی سڤیلیان ڕفاندلەبرادوست و ئەشکەنجەو سوکایەتیان پێکراو ئاژەڵەکانیان کوشتن،ئەو فاشیستانە لەڕەشەکوژی کورد و هەموو بونەوەرێک دەست ناپارێزن.
تاکە چارەسەری ئەو دۆخەش تەنها یەکڕیزی لایەنەکان وگەلی کوردە. 
هیوادارین هیچ کوردێک بەشداری ئەو شەڕەچەپەڵ وداگیرکاریە نەکات چونکە لەکۆتایدا ئیرادەی ئازادی شۆڕشگێڕی سەردەکەوێت،لەبەرئەوە خۆیان ڕووڕەشی نەوەکانی داهاتوو نەکەن، بەڵکو شان بەشانی خوشکو برا گەریلاکانیان بەرامبەر داگیرکەری تێبکۆشن وگەل ونیشتیمان بپارێزن، چونکە ئەو برسێتی، بێخزمەتی، بێ 
مووچەیی و نەهامەتیانەی ڕووبەڕووی گەلەکەمان کراوەتەوە لە هەرێم، هۆکاری سەرەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیەتی.

-نەخێر بۆ شەڕ و داگیرکاری دەوڵەتی تورک.

-بشکێ ئەو چنگانەی کەخاکمان داگیردەکەن.

بژی ئیرادەوهیوای ئازادی وشۆڕگێڕی ڕۆڵەکانمان.

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان/ ڕەژاک

 

هـ.هـ